رێكخراوى (IOM) پاڵپشتى پرۆژه بچووك و مامناوهندييهكان ده‌كات
رۆژى 21/9/2021 سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له سهدير محه‌ممه‌د عه‌لى به‌ڕێوبه‌رى راهێنان له رێكخراوى (IOM) و نه‌سرين عه‌لى نوێنه‌رى رێكخراوى (IOM).
له ديدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چۆنيه‌تى پاڵپشتى كردنى پرۆژه بچوك و مامناوهندييهكان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌يمانگاكان.
هه‌ر له‌م ديداره‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر گرنگترين ئه‌و مهر ج و خاڵانه‌ى كه پێويسته له‌م پرۆژانه‌دا هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى سوودمهندبن له پاڵپشتييه‌كانى رێكخراوى ناوبراو.
وا بڕياريشه به‌م نزيكانه ناوهڕۆك و زانيارى ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تى ئه‌م پاڵپشتيه و چۆنيه‌تى خۆ تۆماركردنى ئه‌م پرۆژانه له رێگه‌ى وێب سايت و په‌ڕه‌ى فه‌رمى ژوور و رێكخراوى ناوبراو بڵاوبكرێته‌وه.