له چاره‌گى كۆتايى ئه‌مساڵ چه‌ند پێشانگايه‌كى جياواز (له خواره‌وه جۆرى پێشانگاكه و كاتهكانيان ئاماژه‌ى پێكراوه) ده‌كرێته‌وه، هه‌ر بازرگانێك، خاوه‌ن كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رێك نيازى به‌شدارى كردنى هه‌يه و ده‌يه‌وێت زانيارى زياترى له‌باره‌يه‌وه بزانێت، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكات.
1- پێشانگاى سعوديهى نێوده‌وڵه‌تى دووه‌م بۆ ده‌رمانخانه و تاقيگه‌ى پزيشكى له ماوه‌ى نێوان 11-13 /10/ 2021
2- پێشانگاى سعوديهى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كشتو‌كاڵى ئۆرگانى BIOFACH له ماوه‌ى نێوان 29/11 تا 1/12/2021
3- پێشانگاى سعوديهى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌رهه‌مه حه‌ڵاڵه‌كان له ماوه‌ى نێوان 29/11 تا 1/12/2021