پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌ست به چالاكييه‌كانى ده‌كاته‌وه
دواى وه‌ستانى چالاكييه‌كانى بۆ ماوه‌ى زياتر له ساڵێك به‌هۆى په‌تاى كۆڤيد-19، رۆژى 26/5/2021 به به‌شدارى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ كه‌ل و په‌لى بيناسازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه كرايه‌وه.
له‌م پێشانگايه 82 كۆمپانيا له 8 وڵات (عێراق، چين، ئيمارات، ميسر، توركيا، ئێران، هۆڵه‌ندا و ئيتاڵيا) به‌شداربوون بۆ ماوه‌ى 4 رۆژيش به‌رده‌وام ده‌بێت.