رۆژى 25/10/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له هيشام محه‌ممه‌د حسامهدين ره‌شاد كونسوڵى نوێ ى بازرگانى له كونسوڵخانه‌ى وڵاتى ميسر له هه‌ولێر كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆكى ژوور پيرۆزبايى ئه‌ركه نوێكه‌ى لێ‌كرد، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان و زياتركردنى ئاڵوگۆڕه بازرگانييه‌كان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ميسر ته‌وه‌رێكى تر‌ى ئه‌م ديداره بوو.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر زياتركردنى ئاڵوگۆڕى شانده بازرگانييه‌كان و كاراكردنى يادداشته لێكتێگهيشتنهكان و سازكردنى كۆڕبه‌ند و كۆنفڕانسى بازرگانى له ماوه‌ى داهاتوو.