رۆژى 8/10/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له غوڵام ره‌زا ئه‌نساڕى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ كاروبارى ئابوورى و بازرگانى.
له دانيشتنێكدا كه ژماره‌يه‌ك له كۆمپانيا و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلامى ئێران ئاماده‌بوون باس له په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان و پته‌وكردنى زياترى ئه‌م په‌يوه‌ندييانه كرا.
هه‌ردوولا له نزيكه‌وه گوێ يان گرت له كێشه‌و گرفتى بازرگانان، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى دوو مه‌رزى نوێ له نێوان هه‌رێم و ئێران، كردنه‌وه‌ى بازاڕى ئازاد له سنوره‌كان و ده‌ستنيشان كردن و زانينى گرنگترين كێشه‌و گرفته‌كان كه رووبه‌روى بازرگانان ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنيان.