رۆژى 16/9/2019 شاندى ژووره‌كانى بازرگانى هه‌ولێر، سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به سه‌رۆكايه‌تى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائهددين گه‌ردى، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سالار جه‌لال قادر فاتهكه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و محه‌ممه‌د مسته‌فا به‌ڕێوبه‌رى گشتي ژوور و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ژووره‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ژماره‌يه‌ك له بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان به‌شداربوون له كۆڕبه‌ندى دهرفهتهكانى وه‌به‌رهێنان له كوردستان له مۆسكۆ، له لايه‌ن ژوورى بازرگانى مۆسكۆ له روسيا رێكخرابوو.
له‌م كۆڕبه‌نده سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ژوورى بازرگانى مۆسكۆ و ژماره‌يه‌ك له بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى روسيا به‌شداربوون.
دواى وتارى كردنه‌وه و بهخحێرهاتنى كۆڕبه‌ند له لايه‌ن پلاتۆنۆڤ ڤلاديمێر سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى مۆسكۆ، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد: باسی لە یاساكانى وەبەرهێنان كرد لە هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له بارى كه‌شى گونجاوى هه‌رێم بۆ وه‌به‌رهێنان و كاركردن كرد، هیوای خواست كە كۆمپانیاكانی رووسیا بێن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن.
له ميانه ى كۆڕبه‌نده‌دا رۆژى 16/9/2019 يادداشتنامهيهكى لێكگه‌يشتن له نێوان يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان و ژوورى بازرگانى مۆسكۆ واژووكرا