رۆژی ١٣/٢/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە بیڤڕلی سیمپسۆن بەڕێوبەری بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لە باڵیۆزخانەی وڵاتی بەریتانیا لە عێراق.
لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و فیدائەددین گەردی، سەرکەوت جەمال بەزاز و سەدرەددین کەمال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی بەڕیتانیا و هەرێمی کوردستان کرا.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێ ی ئەو قەرزە کرا کە بەڕیتانیا بەخشیویەتە عێراق و هەرێمی کوردستانیش پشکی هەیە، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ گەشەپێدانی کەرتەکانی ئابووری.