ستاڤرۆس ستاڤراکیس بەڕێوبەری بەشی بازرگانی هەرێمی لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە عێراق رۆژی ٢٤/١٠/٢٠١٨ سەردانی ژووری کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ئەرکەکەی سەرۆکی ژوور سوپاسی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا رۆڵێکی باشی هەبووە لە پێشخستنی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، لە لایەن خۆیەوە پاشکۆی بازرگانی سوپاسی سەرۆک و ژووری بازرگانی هەولێری کرد کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوونە.