ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

رێككەوتنێك لەگەڵ هەماهەنگی رێكخراوەكان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 16 نیسان 2017 08:43
رۆژی 12/4/2017 ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێككەوتنێكی لەگەڵ هەماهەنگی رێكخراوەكان بۆ هۆشیاری پەنابەران و لێقەوماوان ئیمزاكرد.
ئامانجی ئم رێككەوتنە هەماهەنگی كردنە لەگەڵ ژوور بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئەو ئاوارانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
شایانی باسە ئەم رێكخراوە رێكخراوێكی ئیتاڵییە لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دەكرێت، بە دانانی پرۆژەی بچووك و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئاوارەكان ئەمەش كاریگەری دەبێت بۆ بوژاندنەوەی بازاڕی هەرێمی كوردستان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1676 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 16 نیسان 2017 09:40