ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دوازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 06 نیسان 2017 08:40
رۆژی 5/4/2017 لە ژێر چاودێری مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و سەرۆكی ژوور و جێگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور و ژمارەیەكی زۆر لە بەپرسانی حكومی ناوەندی بازرگانی و ئابووری پەیوەندیدار لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی سامی عەبدولرەحمان دوازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب كرایەوە.
لەم پێشانگایە زیاتر لە 700 هەزار ناونیشانی كتێب بە بەشداری 310 خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە لە 18 وڵاتی جیاواز بەشدارییان تێدا كردووە.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 10 رۆژ تا 15/4/2017 بەردەوام دەبێت.
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1478 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌