ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی بانكی ئەلبەرەكەی توركی سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 06 نیسان 2017 08:19
رۆژی 5/4/2017 د. دارا جەلیل خەیات پێشوازی لە شاندێكی بانكی ئەلبەرەكەی توركی كرد كە پێكهاتبوون لە ، باریش كۆستین بەڕێوبەر،  نەوزاد بەیرەكتار یاریدەدەری بەڕێوبەر و ئەرمان ئوغور لێپرسراوی خزمەتگوزارییەكان.
لە دیدارێكدا شاندی میوان باسیان لە كاروچالاكی بانكەكەیان لە هەولێر و توركیا كرد، جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتر كردەوە بۆ خزمەتكردن بە چین و توێژەكان بەگشتی و بە تایبەت بازرگانانی هەرێم و توركیا بۆ ئەوەی زیاتر ئاسانكارییان بۆ بكەن لە كاتی مامەڵەكانیان دا لەو بانكە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، دەست خۆشی لێكردن لە بەرامبەر ئەو كارو خزمەتەی كە پێشكەشی دەكەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1412 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌