ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دوازدەمین پێشنگای نێودەوڵەتی هەولێر كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2016 09:26
بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار و بەشداربوون لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نمایش كردنی نوێترین بەرهەمەكانیان رۆژی 10/10/2016 بە بەشداری 100 لە 19 وڵاتی جیاواز دوازدەمین پێشنگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بازرگانی و كشتوكاڵ و خۆراك لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر كرایەوە.
رێورەسمی كردنەوەی پێشانگاكە لە لایەن نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان كرایەوە.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە سێ رۆژ دەخایەنێت و كڕیاران و بەشداربووان دەتوانن لە كاژێر 11ی بەیانی تا 4ی ئێوارە سەردانی ئەم پێشانگایە بكەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2016 10:40