تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا

پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 26 حوزەیران 2016 10:22
لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی 22/6/2016  شاندی بازرگانی هەرێم بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات لە شاری واشنتۆن سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمیان کرد لە ئەمریکا لە لایەن ستافی نوێنەرایەتی و نوێنەر بەیان سامی عەبدولڕەحمان پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر کرا.
لەم بارەیەوە بەیان سامی عەبدولڕەحمان پشتگیری خۆی و نوێنەرایەتی هەرێمی لە ئەمریکا بۆ پتەوکردنی ئەم پەیوەندییە دووپات کردەوە رایگەیاند کە ئەوان هەمیشە هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا بتوانن روو لە هەرێم بکەن و بەشدار بن لە ئاوەدانکردنەوەی لە هەمان کات دا کۆمپانیاکانی ئەمریکا لقی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە د. دارا جەلیل خەیات سوپاسی هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد کە هەمیشە لە هەوڵدان بۆ پتەوکردنی ئەم پەیوەندییە.
د. دارا ئەوەشی خستە روو کە ئەوان وەکو شاندی بازرگانی هەرێم هەمیشە لە هەوڵدان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ وڵاتان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1519 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 26 حوزەیران 2016 10:34

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑