تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵکارگەیەکی ماستی ئێرانی دێتە هەولێر

کارگەیەکی ماستی ئێرانی دێتە هەولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2015 06:46

نوێنەرانی زیاتر لە پانزە کۆمپانیای ئێرانی لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک، رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کردو، لەلایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوورەوە پێشوازییان لێ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەو کۆمپانیانەی لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کشتوکاڵ و کەرەستەی خۆراک بەشدار بوون، پەرۆشییان نیشاندا بۆ ئامادەیی زیاتر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانداو، بەدوای کردنەوەی لق و بریکاردا دەگەڕان، گلەییشیان لە کارنەکردن بە یەک یاسای هاوشێوە لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا دەکرد.

یەکێک لە کۆمپانیا ئامادەبووەکان کە لە بواری ماست و شیرەمەنیدا کار دەکات، ئاشکرای کرد کە بەم نزیکانە دێنە هەولێر بۆ بەرهەمهێنان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی.

لەبەرامبەردا دارا جەلیل خەیات سوپاسی کردن و، ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی کارئاسانی پێویست بۆیان تاکو لە کوردستان کاری بازرگانی بکەن، بەڵینیدا گلەیی و گازندەکانیان بگەیەنێتە دەزگا پەیوەندیدارەکان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆسپەکان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1612 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2015 07:47

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑