تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆكی ژوور سەردانی كونسوڵگەری گشتی هەنگاریا دەكات لە هەولێر

سەرۆكی ژوور سەردانی كونسوڵگەری گشتی هەنگاریا دەكات لە هەولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 28 ئایار 2015 06:23
رۆژی 26ی ئایاری 2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی كونسولگەری هەنگاریای كردو لە لایەن جابا فازاكینی سەركونسوڵگەری هەنگاریا پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كرا.
سەرۆكی ژوور داوای كرد كە وەكو كونسوڵی هەنگاریا هاوكاربن بۆ هێنانی شاندێكی بازرگانی هەنگاریا بۆ هەرێم و لەگەڵ بازرگانان و كۆمپانیاكانی هەرێم B2B دانیشتن سازبكەن و بەرهەمەكانیان بخەنە روو وە داوای ئاسانكاری پێدانی ڤیزای هەنگاریای كرد بۆ بازرگانان بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی هەنگاریا بكەن و كاڵاكانیان هاوردەی هە رێم بكەن.
كونسوڵی هەنگاریاش سوپاسی سەرۆكی ژوور هەولێری كرد بۆ ئەم سەردانەو ستایشی هەڵوێستی ژووری بازرگانی هەولێر و سەرۆكی ژووری كرد بۆ هەوڵدان بە پەرپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان، وە ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1623 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 28 ئایار 2015 07:55

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑