تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆمپانیا پزیشكیە ئێرانیەكان داوای ئاسانكاری دەكەن بۆ هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بۆ كوردستان

كۆمپانیا پزیشكیە ئێرانیەكان داوای ئاسانكاری دەكەن بۆ هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بۆ كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 28 ئایار 2015 06:22
12 كۆمپانیای پزیشكی ئێرانی بەشداربوو لە پێشانگای نێودەوڵەتی حەوتەم بۆ چاودێری تەندروستی بەرفراوان لە هەولێر بە سەرۆكایەتی عەلی رەزا كونسوڵی بازرگانی ئێرانی لە كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر وە بە ئامادەبوونی ژمارەك لە كۆمپانیا پزیشكیە ناوخۆیی یەكان و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی لە حكومەتی هەرێم رۆژی 26ی ئایاری 2015 سەردانی ژووریان كرد لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەك دا كۆمپانیا ئێرانیەكان دوای ئەوەی سوپاسی ژووریان كرد بۆ ئەم پێشوازییە، ستایشی بەرهەمەكانی خۆیان كرد كە گەیشتونەتە ئاستی ستانداردی جیهانی، توانای دابین كردنی هەموو پێداویستیەكانی پزیشكیان هەیە.
بە شێوەیەكی گشتی كۆمپانیا پزیشكیە ئێرانیەكان داوای ئاسان كردنی  تۆماركردنی بەرهەمەكانیان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەكرد.
هیواشیان خواست لێژنەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك بهێنرێت و سەردانی كۆمپانیا ئێرانیەكان بكەن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری كوالێتی بەرهەمەكانیان بن، وە چاومان لە ئەنجامدانی كاری زیاترە لە هەرێمی كوردستان.
پۆڵا خەلیفە وەكو نوێنەری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ووتی: ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان ئەزموونی كاری بازرگانیمان لەگەڵ ووڵاتی ئێران لە ساڵی 2003 دەستی پێكرد كە ئەمەش بەراورد لەگەڵ ووڵاتانی تر كەمترە ئەمەش كاتێكی زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی زیاتر شارەزای بەرهەمەكان بین بە تایبەت بەرهەمە پزیشكییەكان.
ووتیشی هەموو كاڵایەك كە هاوردەی هەرێم دەكرێت دەبێت بە كوالێتی كۆنتڕۆل تێپەڕ ببێت ئەگەر لە هەر ووڵاتێك بێت.
ماجد جەلال داوای كرد كە هوڵ بدەن لق و براندی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە كە بەشێوەیەكی بەرچاو گرفتەكانیان كەم دەبنەوە.
ووتیشی پەیوەندییە بازرگانیەكانی هەرێم لەگەڵ ئێران لە ئاستێكی زۆر باش دایە بەڵام پێویستە ئێوە وەكو كۆمپانیا پزیشكیەكان زیاتر بەرهەمەكانتان بناسێنن، ساڵانەش خەڵكێكی زۆر لە هەرێم روو لە ووڵاتی ئێران دەكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری .
داواشی كرد جگە لە كەرتی تایبەت پەرە بە كارەكانیان بدەن لە كەرتی گشتی.
لە كۆتایشدا ئامادەیی ژووری دەربڕی بۆ زیاتر هاوكاری كردنی كۆمپانیا ئێرانیەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 28 ئایار 2015 08:07

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑