تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵلە كۆتایی ئەم مانگەدا حەوتەمین پیشانگای چاودێری تەندروستی دەكرێتەوە

لە كۆتایی ئەم مانگەدا حەوتەمین پیشانگای چاودێری تەندروستی دەكرێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 21 ئایار 2015 07:44
20ی ئایار لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەربارەی كردنەوەی حەوتەمین پێشانگای چاودێری تەندروستی بەرفراوان بەڕێوەچوو.
وەزارەتی تەندروستی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كردنەوەی پێشانگای
حەوتەم بۆ چاودێری تەندروستی بەرفراوان بە بەشداری 140 كۆمپانیا لە 8 ووڵاتی جیاواز لە ژێر ناونیشانی "وەبەرهێنان لە ئەمڕۆدا لە پێناو تەندروستی دوارۆژ" لە 25-27/5/2015 لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەكرێتەوە.
لە میانی كۆنفڕانسەكەدا ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی خالس قادر رایگەیاند كردنەوەی ئەم پێشانگایە دەرفەتێكە كە بتوانین سوود لە ئەزموون و توانای كۆمپانیا بەشداربووەكان وەربگرین كە ئەمەش دەبێت هۆی پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان.
ووتیشی: كردنەوەی ئەم پێشانگایە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دانانی پلان و بەرنامە و كاراكردنی كەرتەكانی تەندروستی لە پێناو پێشكەشكرنی خزمەتگوزارییەكی باشتر.
 فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەكو نوێنەری كەرتی تایبەت لە كۆنگرەكەدا رایگەیاند: كردنەوەی پێشانگای تەندروستی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە جیاواز لە هەر پێشانگایەكی تر هیواشی خواست گرنگی زیاتر بدرێت بە هێنانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بە كوالێتی بەرز و باش.
وە ئامادەیی ژووری بازرگانیشی دەربڕی لە پاڵپشتی هەر كۆمپانیایەك و لایەنێك كە خزمەتگوزارییەكی تەندروستی باش پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1585 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑