ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

180 كۆمپانیا لە 11 ووڵاتی جیاواز بەشدارییان لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 18 ئایار 2015 10:25
بە چاودێری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وە بە ئامادەبوونی دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و ساماڵ محەممەد وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وە ژمارەیەك لە پیاوانی خاوەنكار و خاوەن كۆمپانیا رۆژی 14ی ئایار نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئاوەدانكردنەوە و بەردی سروشتی و سیرامیك لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی سامی عەبدولرەحمان كرایەوە.
ئەم پێشانگایە ماوەی 4 رۆژی خایاند وە 180 كۆمپانیا لە 11 ووڵاتی جۆراو جۆر بەشدارییان تیا كرد.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1644 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌