رۆژى دووشەممە 27/9/2010 سوران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور پێشوازى لە (فاروق باشى ڕوغلو ) جێگرى سەرۆکى ژوورى بازرگانی ئاک شەهرى تورکیا و شاندى یاوەرى کرد.
لەدانیشتنێکدا باس لەهەماهەنگى و هاوکارى کردنى نێوان ژوورى بازرگانى هەولێرو ژوورى بازرگانى ئاک شەهرکرا ، جێگرى سەرۆکى ژوورى ئاک شەهر بەمەبەستى سەردانەکەیانى لەچوارچێوەى بەسەرکردنەوەى کوردستان و وەرگرتنى زانیارى لەسەر دەرفەتەکانى کارکردنى و دانانى بنەمای پەیوەندى لەگەڵ ژوورى بازرگانى هەولێرو بازرگانانى کوردستان چڕکردەوە لەبەرئەوەى ژمارەیەکى زۆر لەبازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانى ئەو شارە ئارەزووى پەیوەندى کردنیان هەیە بەمەبەستى کارى هاوبەش و سەرمایە گوزارى کردن لەهەرێمى کوردستان .
لەبەرامبەردا جێگرى سەرۆکى ژوور ئامادەیى خۆى بۆهاوکارى کردنیان دەربڕى هەروەها سەبارەت بەمیکانیزمى کارکردن لەکوردستان چەند زانیاریەکى پێدان و ئاماژەیى بەچەند دەرفەتێکى کار کرد کە پەیوەست بوو بە ئەندامانى شاندەکە بە مەبەستى هاندانیان بۆدەست کردن بەکارکردن لەکوردستان و وەڵامى پرسیارەکانى دانەوە