سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌مريكى له كوردستان – دهۆك ده‌كات
رۆژى 4/3/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات پێشوازى كرد له د. رانداڵ رۆدس سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌مريكى له كوردستان – دهۆك.
له ديدارێكدا رۆڵى گه‌نجان و پێگه‌ياندنى گه‌نجان بۆ ناوه‌نده‌كانى كار باسى لێوه كرا.
د. رانداڵ رۆدس وتى: ئێمه له زانكۆكه‌مان تيشكمان خستۆته سه‌ر به‌هێزكردنى تواناى گه‌نجان و دروستكردنى كه‌سانى لێهاتوو بۆ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت و گشتى، له‌م باره‌يه‌وه ئێمه سه‌نته‌رێكى گه‌شه‌پێدانى تواناكانمان هه‌يه له زانكۆ هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامى له رێگه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه خزمه‌تگوزارى خولى به‌هێزكردن پێشكه‌ش ده‌كه‌ين بۆ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت له كاته‌كانى ئێواران بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته رێگر له كاتى كاركردنيان.
سه‌رۆكى زانكۆ وتيشى: خوله‌كانمان پوخت و كورتن هه‌موو بوارێك ده‌گرێته‌وه، ژوورى بازرگانيش وه‌كو نوێنه‌رى كه‌رتى تايبه‌ت هيواخوازين يارمه‌تيده‌رمان بێت.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وتى: دڵخۆشين ئێستا كه ده‌بينين له‌و سيسته‌مه نوێ يه قوتابيان به تيۆرى و پراكتيكى فێرى زانسته‌كان ده‌بن به پێچه‌وانه‌ى سيسته‌مه كۆنه‌كه كه ته‌نها تيۆرى بوو، گرنگه قوتابى له‌گه‌ڵ خوێندنهكهشى بتوانێت په‌ره به تواناكانى بدرێت له رێگه‌ى پراكتيكى و كردنه‌وه‌ى خوله‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كاتێ خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كات كاتى زۆرى لێ نه‌گرێت بچێت به‌شدارى خول بكات.
سه‌رۆكى ژوور وتى: ئێمه وه‌كو ژوور چه‌ندين خولمان كردۆته‌وه به هاوكارى رێكخراوه نێودهوڵهتييهكان و زانكۆكان وه بهردهواميشين، ده‌رگامان واڵايه به هه‌موو شێوهيهكيش پاڵپشت و هاوكارتانين.
له كۆتايى دا سه‌رۆكى ژوور هيواى خواست له ماوه‌ى داهاتوودا بتوانن لقێكى ئه‌و زانكۆيهش له شارى هه‌ولێر بكه‌نه‌وه.