رۆژى 24/2/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له به‌رپرسى به‌شى بازرگانى له باڵيۆزخانه‌ى كۆرياى باشوور له عێراق.
له ديدارێكدا ئيبراهيم سۆفى و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌بوون، به‌رپرسى به‌شى بازرگانى رايگه‌ياند هه‌ر بازرگانێك يان خاوه‌ن كۆمپانيايه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بيه‌وێت له هه‌ر بوارێكى بازرگانى له هه‌ر سێكته‌رێك له‌گه‌ڵ وڵاتى كۆريا كاربكات ده‌توانى په‌يوه‌نديمان پێوه بكات ئێمه ئاسانكارى ته‌واوى بۆ ده‌كه‌ين.
وتى: له ماوه‌ى داهاتوو ئێمه ليستى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان بۆ ئێوه ده‌نێرين بازرگانان ده‌توانن به‌شدارى بكه‌ين له هه‌مان كاتدا هه‌ر بازرگان و خاوه‌نكارێك له هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت به‌شدارى بكات له چالاكيه بازرگانيه‌كانى ئاژانسى كۆرى بۆ په‌ره‌پێدانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان (KOTRA).
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن رايگه‌ياند ساڵانه ژماره‌يه‌كى زۆر له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستان سازده‌كرێت ئێوه هاوكاربن بۆ به‌شدارى كۆمپانيا كۆرييه‌كان له‌م پێشانگايانه هه‌وه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌روو وه‌كيلى زۆرێك له به‌رهه‌مه كۆرييه‌كان له هه‌رێمى كوردستانن هه‌وڵبدرێت گرنگى زياتريان پێ بدرێت و ئاسانكارى زياتر بۆ پێدانى وه‌كيل بۆ به‌رهه‌مه‌كانى تر بكرێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...