بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 25 تەمموز 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 10:28:51 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان سەردانی مۆنۆمێنتی هەلەبجەی كرد https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69490-سەرۆكی-یەكێتی-ژوورەكان-سەردانی-مۆنۆمێنتی-هەلەبجەی-كرد.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69490-سەرۆكی-یەكێتی-ژوورەكان-سەردانی-مۆنۆمێنتی-هەلەبجەی-كرد.html سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان سەردانی مۆنۆمێنتی هەلەبجەی كرد

رێكەوتی 24/7/2019 دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان‌ و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەلەبجە و سیروان محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان نەوزاد غەفور وحەمید عەبدوڵا ئەندامانی ئەنجومەنی یەكێتی ژوورەكان ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری هەولێر و سلێمانی و شڤان عەبدولڕەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورە كانی بازرگانی ژمارەیەك لە كەسایتیەكانی شاری هەلەبجە سەردانی مۆنۆمێنتی هەلەبجەیان كرد .

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 25 Jul 2019 09:07:58 +0000
كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە راگەیەندرا https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69489-كردنەوەی-ژووری-بازرگانی-و-پیشەسازی-هەڵەبجە-راگەیەندرا.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69489-كردنەوەی-ژووری-بازرگانی-و-پیشەسازی-هەڵەبجە-راگەیەندرا.html  كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە راگەیەندرا
كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە راگەیەندرا
 
رێكەوتی 24/7/2019 لە مەراسیمێكی ئازاد و دیموكراسیانەدا بە ئامادەبوونی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان‌ و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و سیروان محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان نەوزاد غەفور وحەمید عەبدوڵا ئەندامانی ئەنجومەنی یەكێتی ژوورەكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری هەولێر و سلێمانی و شڤان عەبدولڕەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورە كانی بازرگانی كۆبونەوەیەكی فراوان سازكرا.
لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە وتەیەكی پێشكەش كرد و سوپاسی دكتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و جێگر و ئەندامانی یەكێتی ژوورەكانی كرد كە بە هەوڵ و كۆششی ئەوان ئەمرۆ كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە رادەگەینین ، دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و سوپاسی پارێزگاری هەڵەبجەی كرد و رایگەیاند كەكاركردن بۆ كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2018 كە لە كۆبونەی ژمارە (1) لە 2018 ی ئەنجومەنی باڵای ئابووری لە بریاری ژمارە (6) و ژمارە (7) دا هاتووە كە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان هەڵدەستێ‌ بە كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجە .
هەروەها نووسراوی ژمارە 2021 لە 1/4/2019 بە واژۆیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە پێی بریاری ژمارە (1) لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ژمارە (54) لە 18/1/2019 بریاردرا كە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێز جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجە بكەینەوە .
داوای كرد كەحكومەتی هەرێمی كوردستان گشت ئەو بەرێوەبەرایتیانە بە زووترین كات بكاتەوە كە پێویستن بۆ كەرتی تایبەت بۆ بوژانەوەی پارێزگای هەلەبجە وەكو بەرێوەبەرایەتی وەبەرهێنان و بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكان و بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی .
دواتر پرۆسەی هەلبژاردن دەستی پێكرد بۆ دیاری كردنی سەرۆك و جێگرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجە كە بەرێز پێشەوا ئەحمەد محمود بوو بە سەرۆكی ژووری بازرگانی و بەرێز سەردار ئەمین فەتاح بوو بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و بەرێز بێستوون كەریم ئەحمەد بوو بە جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور .
دواتر له‌ لايه‌ن سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كان و پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و جێگرى سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كان و به‌شداربووان رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى باڵاخانه‌ى ژوورى بازرگانى هه‌ڵه‌بجه‌ كرايه‌وه‌.
 
Alan Ghurfa, [٢٥.٠٧.١٩ ١٠:٣٧]
[ Album ]
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 25 Jul 2019 08:48:25 +0000