رێكەوتی ١٨/١٢/٢٠١٩ شاندێكی ئابووری هەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای مێرسینیان كرد ، لە سەرەتای دیدارەكەدا علی ئەسانسۆ پارێزگاری مێرسین ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرینگی شارەكەی كرد كە خاوەنی یەكێكە لە گەورەترین بەندەرەكان ،
دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شاری مێرسینی كرد،
هەروەها ئایدن معروف وەزیری هەرێم ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە چۆنیەتی هاوبەشی كردن كرد لە نێوان هەرێمی كوردستان و شاری مێرسین ،
ئنجا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە هاوكار دەبن بۆ لێك نزیك كردنەوەی شاری هەولێر و مێرسین ،
دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان لۆگۆی رێزلێنانی بەخشیە پارێزگاری مێرسین،
شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ئەیاد حسن جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ملا مجید سورچی و سۆران ئەبوبكر جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی دهۆك ئامادە بوون .