بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 21 ئاب 2017 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Tue, 23 Apr 2024 20:59:22 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq رێككەوتنامەیەك لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و هەمەدان https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68964-رێككەوتنامەیەك-لە-نێوان-هەردوو-ژووری-بازرگانی-هەولێر-و-هەمەدان.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68964-رێككەوتنامەیەك-لە-نێوان-هەردوو-ژووری-بازرگانی-هەولێر-و-هەمەدان.html رێككەوتنامەیەك لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و هەمەدان
بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران بە گشتی و شاری هەولێر و هەمەدان بە تایبەت.
رۆژی 12/8/2017 رێككەوتنامەیەك لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژووری هاریكاری هەمەدان واژووكرا.
 رۆژی 11/8/2017 ماجد جەلال خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و سەرۆكی پێشوازی لە شاندی بازرگانی ئێران لە ژوور سەردانی شاری تارانی پایتەختی ئێرانی كرد لە لایەن ئاغای خورشیدی جێگری سەرۆكی ژووری هاریكاری شاری هەمەدان پێشوازی لێكرا، لە دیدارێكدا چۆنیەتی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەردوو شاری هەولێر و هەمەدان تاوتوێ كرا، لە هەمان كات دا هەردوولا ئامادەییان نیشاندا كە رۆژی 12/8 دەست بكەن بە واژووكردنی رێككەوتنامەیەكی هەماهەنگی.
ئێوارەی هەمان رۆژ ماجد جەلال لەگەڵ جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی كۆبۆوە هەردوولا ئامادەییان نیشاندا بۆ هاریكاری كردن و ئاسانكاری بە مەبەستی پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانیەكان.
رۆژی 12/8/2017 بە ئامادەبوونی بازرگانان و ئەندامانی ژووری هاریكاری هەمەدان و بەشێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن لە هۆڵی پێشانگاكان لە شاری تاران رێككەوتنامەیەكی هەماهەنگی لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژووری هاریكاری هەمەدان واژوو كرا.
بڕگەكانی ئەم رێككەوتنامەیە ئاماژە بۆ هاریكاری هەردوو ژوور دەكەن لە ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكان و بەشداری كردن لە پێشانگاكانی یەكتر و بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی لە نێوان هەردوو شار.
هەر هەمان رۆژ پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ بیناسازی بە ئامادەبوونی وەزیری هاریكاری ئێران، جێگری وەزیری بازرگانی ئێران، ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسان و بازرگانانانی ئێران كرایەوە.
پێشانگاكە سێ رۆژی خایاند لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگاكە هەردوو رۆژانی 12-13/8 /2017 ماجد جەلال لەگەڵ بازرگانانی ئێران و بەشداربووانی پێشانگاكە كۆبوونەوەی ئەنجامدا، چۆنیەتی كاركردن و وەبەرهێنان كردن لە هەرێمی كوردستانی روون كردەوە، هیوای خواست كە بتوانن پەیوەندی ببەستن لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی كوردستان و پەرە بە كارەكانیان بدەن، لە هەمان كاتیشدا پاڵپشت و هاریكاری ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا بۆیان.
رۆژی 14/8/2017 ماد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور لەگەڵ بەهمەن عەبدولئیلاهی سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی هاریكاری ئێران كۆبووەوە، باسیان لە دوایین پێشهاتە بازرگانیەكانی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و هەرێمی كوردستان كرد، لە هەمان كاتیشدا هەردوو ئامادەییان نیشاندا بۆ هاریكاری كردن و پاڵشتی كردن لە شاندە بازرگانیەكانی یەكتری ئەندانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووریش لۆگۆی ژووری بازرگانی هەولێری پێشكەش بە جەنابیان كرد، رۆژی 15/8/2017 كۆتایی بە گەشتەكەی هێنا.
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 21 Aug 2017 09:51:13 +0000
ئاگاداری https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68963-ئاگاداری.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68963-ئاگاداری.html
ئاگاداری
وەزارەتی پەروەردە بەنیازە چاپخانەیەك دابمەزرینێ‌ , ئەمەی خوارەوە دەقی بانگهێشتنامەكەیەتی :
 
بانگهێشتی گشتی
تەندەری ژمارە ( 3 )
دامەزراندنی چاپخانەی بە شێوەی ( DBFOMT ) 
                   
ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیا و ئارەزوومەندان دەكەینەوە كە وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە دامەزراندنی چاپخانەیەك هەیە بۆ وەزارەت , هەركەس ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی وەزارەتی پەروەردە / بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەرێوەبەرایەتی گرێبەستەگشتیەكان و كاروباری یاسایی / بەشی گرێبەستەگشتیەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر بە خۆرایی.
دواكاتی وەرگرتنەوەی تەندەر رۆژی ( سێشەممە ( 12/9/2017 )ە، كاتژمێر ( 11:00 ) یازدەی پێش نیوەرۆی هەمان رۆژ كردنەوەی تەندەر ئەنجام دەدرێت . لەكاتی پشووی فەرمی دا دوادخرێت بۆ رۆژی دواتر.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 21 Aug 2017 09:34:44 +0000