تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 07 ئایار 2017
رۆژی 4/5/2017 بە ئامادەبوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەران و كونسوڵخانەی وڵاتانی بیانی لە هەولێر و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا خۆماڵی و بیانیەكان لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە شار هەولێر گەورەترین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری بە بەشداری 200 كۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیاواز بۆ ماوەی 3 رۆژ كرایەوە.
ئامانج لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە پێشخستنی كەرتی گەشت و گوزارە لە هەرێمی كوردستان وە پاڵپشتێكە بۆ بوژاندنەوەی كەرتی ئابووری، لە هەمان كات دا گەشتیاران و سەردانكەران ئاشنا دەبن بە چۆنیەتی گەشت كردن بە ئاسانترین شێوە و رەخساندنی هەلی گەشت بۆیان، هەر لەم پێشانگایە هاوڵاتیانی هەرێم ئاشنا دەبن بە شوێنە گەشتیارەكانی وڵاتانی بەشداربوو.
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە چەندین چالاكی و دیمەنی سەرنج راكێش بۆ ئامادەبووان نمایش كرا لە هەمان كات دا ئەم شوێنە بووە جێ"ایەك بۆ گۆڕینەوەی بیروبۆچوونی گەشتیاری لە نێوان كۆمپانیا و وڵاتانی بەشداربوو.
شایانی باسە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداربوو لەم پێشانگایە بە پێشكەشكردنی چاپەمەنیەكانی خۆی بۆ هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە لە لایەن ژوورەكەمانەوە پێشكەش دەكرێـت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑