تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 18 ئایار 2017
بەمەبەستی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەڕەنسا، رۆژی 17/5/2017 لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، دۆمێنیك ماس كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، د. نوری عوسمان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور دیدارێكی بازرگانی لە نێوان كۆمپانیا خۆماڵیەكان و شاندی كۆمپانیا فەڕەنسیەكانی بەشدار لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر سازكرا.
لە سەرەتای دەست پێكردنی ئەم دیدارە سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش كرد تیایدا تیشكی خستە سەر پەیوەندی بازرگانی هەرێم لەگەڵ فەرەنسا وتی: پەیوەندی بازرگانی بەهێزمان هەیە لەگەڵ وڵاتی فەڕەنسا، هیوامان بەردەوامی و پتەوكردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە یە.
سەرۆكی ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی لە هەموو كات ئامادەیە هاوكار و پاڵپشتی كۆمپانیا فەڕەنسیەكان و هەر كۆمپانیایەكی تر بێت كە بەشدار دەبێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
پاشان كونسوڵی فەڕەنسا وتەیەكی پێشكەش كرد تیشكی خستە سەر دەرفەتی باشی كاركردن لە هەرێمی كوردستان بەشداری بەردەوامی كۆمپانیا فەڕەنسیەكان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان لە هەولێر، رایگەیاند: ئێمە وەكو كونسوڵخانەی فەڕەنسا هەمیشە سەرنجی كۆمپانیاكانمان راكێشاوە كە بێن بۆ هەرێم كار بكەن، لەگەڵ ئەوەی ئێستا قەیرانی دارایی هەیە بەڵام ئەو كۆمپانیا فەڕەسیانەی كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن ئامادە نین هەرێم جێ بێڵن.
دواتر هەریەكە لە د. نوری عوسمان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی وتەیان پێشكەش كرد.
ئینجا كۆمپانیا بەشداربووەكانی ئەم دیدارە خۆیان ناساند و كۆبوونەوەی B2B لە نێوانیان ئەنجامدرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑