تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 27 نیسان 2017
لە ژێر چاودێری سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین (ئەحمەد دزەیی) هۆبەی دڵنیایی جۆری كۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەكان بە ناونیشانی (گرێدانی زانكۆكان و دەرچوانی زانكۆ بە كۆمەڵگا و بازاڕی كار) رۆژی 26/4/2017 پانێڵێكی بۆ هەریەكە لە پ.ی.د. ئازاد شكور ساڵح بەرپرسی دڵنیایی جۆری كۆلێژ سەرۆكی پانێڵ، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، د. ئاراس قادر خۆشناو سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان، پ. ی. د. كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم راگری كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسیەكان و پ. ی. د. ژاڵە سەعید یەحیا سكرتێری نوسین لە گۆڤاری یاسا و رامیاری بە ئامادەبوونی بەشێك لە رۆشنبیران و قوتابیان سازكرا.
لە پانێلەكە د. دارا جەلیل خەیات وتەیەكی پێشكەش كرد كە تیایدا تیشكی خستە سەر رۆلی ژوور وگرینگی پەیداكردنی هەڵی كار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانكۆ و هەوڵدانی دەرچوانیش بۆ ئەوەی خۆیان دەوڵەمەند بكەن بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆئەوەی لەگەڵ تەوژمی جیهانگیری پیچویستیەكانی ئەمرۆی كار كردن خۆیان بگونجێنن و بتوانن لە بازاری كاردا بەئاسانی ببن بەخاوەن ئەزموون لە كاركردندا، لە تەوەرێكی تردا باسی لە رۆڵی زانكۆكان كرد كەپێویستە ئەوانیش گرینگی بە زمانی ئینگلیزی بدەن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
لە ژوارچێوەی بەرنامەی پشتگیری كردنی ناوەند و رێكخراوەكاندا بە مەبەستی بەرەو پێشبردن و كاراكردنی پرسی وەرزشی ژوورەكەمان هاوكاریەكی دارایی بۆ یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر تەخان كرد بۆ بەشداری كردنیان لە یاری تۆپی دەست لە ولاتی بولغاریا . 
لە بەرامبەردا یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر بە نوسراوی ژمارە 21 لە 18/4/2017 سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ژوورەكەمان كرد، ئەم هاوكاری و پاڵپشتیەیان بەرز نرخاند.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
بە سەرپەرشتی نوسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا لە هەولێر، بە ئامادەبوونی فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مارك ئیچهۆرن كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا و ناوخۆ رۆژی 26/4/2017 لە هۆڵی سەنتەری تەكنەلۆجیا و راهێنانی ئەوروپی لە هەولێر وۆرك شۆپێك بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا سازكرا.
سەرەتای دەستپێكی ئەم وۆركشۆپە كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر وتی: هەرچەندە عێراق بە كاتێكی سەخت و دژواردا تێپەڕ دەبێت، بەڵام ئێمە هیوامان بە عێراق ماوە، پرسی شەڕی داعش دەتوانین بڵێین لە كۆتاییە و لە بەرژەوەندی عێراق و هاوپەیمانیەكانی دایە، بەڵام ئێمە تا كۆتایی ئەم شەڕە لە هاوكارییە سەربازییەكانمان بۆ عێراق بەردەوام دەبین.
وتیشی: دۆخی دوای داعش گرنگە،  پێویستە هەموو لایەكمان هەنگاو بەرەوە بوژانەوە بنێین، ئێمەش هانی كۆمپانیاكانمان دەدەین بێن لە هەرێمی كوردستان كار بكەن چونكە دۆخی هەرێم بە هەموو روویەكەوە گونجاوە.
دواتر بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لەم وۆركشۆپە وتەیەكی پێشكەش كرد و گرنگی بەردەوام بوونی ئەم جۆرە چالاكیانەی روون كردەوە وتی: ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم بڕوامان بە كەرتی تایبەت هەیە، هیوامان وایە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت پەرە بە كارەكانیان بدەن، راستە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوو زۆر سەخت و دژوار بوو بۆ ئێمە بەڵام هەرێمی كوردستان ئارامە و گونجاوە بۆ كاركردن ئێمەش وەكو حكومەت ئەجێندا و بەرنامەی خۆمان هەیە.
پاشان سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتەیەكی پێشكەش كرد ئەمەش دەقەكەیەتی: 
زۆر سوپاس بۆ ئەو دەرفەتە ، دەستخۆشی لە رێكخەری ئەو وۆرك شۆپە دەكەم 
بەرێزان ... ئاشكرایە كە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەدایە ، رزگاركردنی موسل كاردانەوەی ئەرێنی زۆری بەسەرئابووری كوردستاندا دەبێت چونكە پەیوەندیەكی بازرگانی و ئابووری بەهێزو مێژوویی لە نێوان هەولێر و موسلدا هەیە ، بە تەئكید بۆ ئاوەدانكردنەوەی موسلیش پشت بە هەرێمی كوردستان دەبەسترێت .
    پرۆسەی بیناسازی بەگشتی پشت بەبەرهەمی هاوردە دەبەستێت بۆیە دەرفەتی كاری زۆر لەو بوارەدا هەیە بۆ كاركردن لە بواری بەرهەمهێنانی پێداویستی بیناسازی بە گشتی جگە لە شیش و چیمەنتۆ و كەرپوچ و بلۆك و گەچ، بە تایبەتی بۆ كۆمپانیای ئەلمانی كە شارەزایی باش و پێش كەوتوویان لەو بوارەدا هەیە.
    لە كوردستاندا زەمینەی لەبار بۆ پیشەسازی هەیە ، پشتگیری حكومەت و ژێرخانی ئابووری و دەستی كاری هەرزان بە تایبەت لەو بار و دۆخەی ئێستادا خەلكێكی زۆری ئەكادیمی بەدوای هەلی كاردا دەگەرێن.
كارێكی باش دەبێت كۆمپانیا ئەلمانیەكان پرۆژەی پیشەسازی لێرە بە هاوبەشی لەگەل وەبەرهێنەرە لۆكالیەكان ئەنجام بدەن و بانكەكانی ئەلمانیا تەمویلی ئەو پرۆژانە بكەن .
   بە تەئكید لە وۆرك شۆپێكی وادا ناتوانرێت باس لە هەموو شتەكان بكەین . ئێمە لە بەر مكور بوونمان لەسەر بەشداری كردنی كۆمپانیا ئەلمانیەكان لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان ، ماوەیەكە وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە هەولی ئەوەداین كۆربەندێكی ئابووری هاوبەش لەگەل لایەنە ئەلمانیەكان ساز بكەین ،  تیایدا بە شێوەیەكی فراوان باس لە دەرفەتەكانی كار و میكانیزمی كاركردن لە كوردستان دەكرێت هیوادارین بۆ ئەو مەبەستە هاوكارمان بن بۆ ئەوەی ئەنجامی باشی هەبێت، هیوادارین كۆمپانیا ئەڵمانیەكان جێگەو پێگەی خۆیان لە هەرێمی كوردستان دا بگرن بە تایبەت لە بواری پیشەسازی دا چونكە دەرفەتی زۆرباش لەو بوارانەدا هەیە.
    جێی خۆشحاڵیە كەوا ئێستا دانیشتوانی هەرێمی كوردستان زۆر زیاتر لە جاران بە دوای بەرهەمی باش و كوالێتی بەرز دەگەڕێن، ئەمەش گرنتیەكی باشە بۆ سەركەوتنی ئەو كارگە و پرۆژانەی كە لە لایەن ئەڵمانیەكانەوە جێ بە جێ دەكرێت چونكە گومان لە  ئاستی شارەزایی و پێشكەوتنی ئەوان دا نیە.
ئەو قسانەی كە لەسەر پیشەسازی دەیانكەین بۆ بواری كشتوكاڵیش راستە چونكە زۆربەی پێداویستییەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان لە دەرەوە دەهێنرێت لە كاتێكدا كە خاكی كوردستان بە پیتە ، بە پێی زانیارییەكان لە توانای دایە خۆراك بۆ 40 ملیۆن كەس دابین بكات ئەگەر بە تەواوی سوودی لێ وەربگیرێت.
لە كۆتاییدا هیوادارم سازكردنی ئەو جۆرە دانیشتنانە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بتوانین لە نزیكەوە تاوتوێی زۆر بابەتی گرنگ بكەین وە ئێمەش وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەین هەموو جۆرە هاوكارییەك پێشكەش بكەین بە هەر كۆمپانیا و دەزگایەك كە بیەوێت لە كوردستان كار بكات وە یا بەدوای هاوبەشێكی كوردستانی دا بگەڕێت.
پاشان كۆمپانیا ئەڵمانیەكان خۆیان و كارەكانیان بە ئامادەبووان ناساند، شایانی باسە رێكخەرانی ئەم وۆركشۆپە ستایشی كارو چالاكی و هاوكاری و هەمەهانگیە بەردەوامیەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد، كە هەمیشە پاڵپشتیان بوونە بۆ سەركەوتنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكان لە نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان، یارمەتیدەر بوونە بۆ ئاسانكاری كاری كۆمپانیاكان لە هەرێم.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑