بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 24 نیسان 2017 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Thu, 25 Apr 2024 12:39:37 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بوڵگاریا پەیوەندی لەگەڵ کوردستان پتەو دەکات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68849-بوڵگاریا-پەیوەندی-لەگەڵ-کوردستان-پتەو-دەکات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68849-بوڵگاریا-پەیوەندی-لەگەڵ-کوردستان-پتەو-دەکات.html بوڵگاریا پەیوەندی لەگەڵ کوردستان پتەو دەکات

رۆژی ٦ی نیسان بەرپرسی بەشی ئابووری لە باڵێوزخانەی بوڵگاریا لە بەغدا سەردانی ژووری کردو، لەلایەن سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوورەوە پێشوازی لێ کرا.

لەدیداریکدا شاندی میوان وێرای خستنەڕووی دەرفەتەکانی سوودگەیاندنی وڵاتەکەی بە کوردستان لە رووی ئابوورییەوە، لەنزیکەوە گوێبیستی دەرفەتەکانی کارکردن لە سێکتەرە جیاجیاکان بوو، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری نێوانیان کردەوە.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 24 Apr 2017 10:45:02 +0000
ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور کۆدەبێتەوە https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68848-ئەنجوومەنی-کارگێڕی-ژوور-کۆدەبێتەوە.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68848-ئەنجوومەنی-کارگێڕی-ژوور-کۆدەبێتەوە.html ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەئامەدەبوونی نەوزاد هادی پارێزگارو عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو، سەرۆک و هەردوو جێگرو سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، رۆژی ١٧ی نیسان کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی سازدا.

لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر رەوشی بازرگانیی و پیشەسازی لە کوردستان و هەولێر بەشێوەیەکی گشتی و کاروبارەکانی ژوور بەشێوەیەکی تایبەتی. جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ کارئاسانیکردنی زیاتر بۆ بازرگان و پیشەوەران، هەروەها پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ژوور بەرز نرخێندرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا بە دانانی مەلا مەجید سدیق سێودین وەک جێگری سێیەمی سەرۆکی ژوور، بەمەبەستی راییکردنی کاروباری ژوور بەشێوەیەکی باشتر. ئەم بڕیارەش رەزامەندی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی کوردستانی لەسەر وەرگیرا. بەمەش هەریەک لەو جێگرانە ئەرکی جیا لە یەکتر رادەپەڕێنن، لە بوارەکانی کارگێڕی و دارایی و پەیوەندییەکاندا.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 24 Apr 2017 10:39:50 +0000