تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 10 نیسان 2017
رۆژی 10/4/2017 بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، ئەلیكساندەر جێگری كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، زوبێر مایی سەرۆكی شاندی كۆمپانیا فەڕەنسیەكان و ژمارەك لە خاوەن كۆمپانیا فەڕەنسیەكان كە نوێنەرایەتی زیاتر لە 13 كۆمپانیایان دەكرد لە سێكتەرەكانی بیناسازی و پیشەسازی مەزن و كشتوكاڵ وە ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا خۆماڵییەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، كۆبوونەوەیەك لە هۆڵی كتێبخانەی ژوور سازكرا.
دەستپێكی كۆبوونەوەكە سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش كرد، دوای بەخێرهێنان سوپاس و دەست خۆشی لە حكومەت و گەلی فەرەنسا كرد كە هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە.
د. دارا رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەڕەنسا لە ئاستێكی زۆر باش دایە لە هەمان كات دا پەیوەندی ژووری بازرگانی هەولێر لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی فەڕەنسا و ژووری بازرگانی فەڕەنسی – عەرەبی زۆر پتەوە.
وتیشی: لە ئێستادا زیاتر لە 30 كۆمپانیای فەڕەنسی لە هەرێم كار دەكەن لە بوارە جیاجیاكان بەڵام ئەم رێژەیە لە چاو ئەم پەیوەندیی زۆر كەمە خوازیاری هاتنی كۆمپانیای زیاترین بۆ هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە لە ماوەی داهاتوودا بتوانن سوود لە تەكنەلۆژیا و پیشەسازییەكانی وڵاتی فەڕەنسا وەربگرن بتوانن لە هەرێمی كوردستان بە گەڕی بخەن.
پاشان جێگری كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر لە وتەیەكدا سوپاسی كونسوڵخانەی فەرەنسای لە هەولێر و ژووری بازرگانی هەولێری كرد بۆ رێكخستنی ئەم كۆبوونەوەیە وتیشی بەردەوام دەبین لە هاریكاری هەرێمی كوردستان.
دواتر زوبێر مایی سەرۆكی شاندی كۆمپانیا فەڕەنسیەكان پوختیەكی دەربارەی شاندی هاتووی روونكردەوە، وتی: ئێمە بە هاوكاری كونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر و كۆمەڵەی دۆستایەتی فەڕەنسی – كوردی بەردەوام دەبین لە هێنانی ئەو جۆرە شاندانە، دەتوانین بەشداربین لە بەهێزكردنی ئەم جۆرە پەیوەندییانە لە گشت سێكتەرەكان، وتیشی لە هەوڵداین لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر بۆ ئەوەی شاندێكی بازرگانی رێكبخەین بۆ وڵاتی فەڕەنسا.
هەر لەم كۆبوونەوەیە عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا وتەیەكی پێشكەش كرد وتی: ئێمە وەكو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا هەوڵ دەدەین شاندی كۆمپانیا و وەبەرهێنەری زیاتر بهێنینە هەرێمی كوردستان.
وتیشی فەڕەنسا تاكە وڵاتە كە رێككەوتنامەی لێگتێگەیشتنی هەیە لەگەڵ هەرێم لە گشت بوارەكان، یەكێكیش لە بڕگەكانی بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانە.
نوێنەری حكومەت لە فەڕەنسا ئەوەشی خستە روو كە نیاز وایە لە مانگی 9 ی ئەمساڵ كۆنفڕانسێكی گەورە لە نێوان وەبەرهێنەر و خاوەن كۆمپانیا فەڕەنسیەكان و خۆماڵییەكان سازبكرێت تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش رزگار كراون.
وتیشی لە ئێستادا چەندین پرۆژە هەیە لە هەرێمی كوردستان كە كۆمپانیا فەڕەنسیەكان ئەنجامی دەدەن، پرۆژەیەكی هاوبەشیش لە نێوان هەردوو شاری هەولێر و پاریس هەیە كە بەم نزیكانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دواتر شاندی كۆمپانیا و بازرگانانی خۆماڵی لەگەڵ شاندی میوان دانیشتنی دوو قۆلیان  ئەنجامدا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑