تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 31 کانونی دووەم 2017
سێ شەممە, 31 کانونی دووەم 2017 09:20

چەند بەرهەمێكی ناوازەی خۆماڵی نمایش كران

بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، كۆمپانیای بلباسان رۆژی 30/1/2017 چەند بەرهەمێكی ناوازەی ئۆتۆمبێل و هۆیەكانی گواستنەوە كە دەستكردی خۆماڵی یە نمایش كرد.
سەرەتای ئەم رێوڕەسمە بە سازكردنی سیمینارێك لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ژووری بازرگانی هەولێر بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پیشەسازكاران و بازرگانان و كەناڵەكانی راگەیاندن دەستی پێكرد.
وتەی بەخێرهێنان لە لایەن سەرۆكی ژوور پێشكەشكرا تیایدا باسی لە گرنگی دروستكردنی ئەم بەرهەمانە كرد وتی: جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە كە بەرهەمێكی لەم چەشنە لە شار و وڵاتی ئێمە دروست بكرێت، ئەمە خۆی لە خۆیدا سەرەتایەكە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین ببین بە وڵاتێكی پیشەسازكار. وە ئاواتی هەموو كوردێكە كە رۆژێك لە رۆژان بەرهەمێكی گەورەی لەم چەشنە ببینین لە بازاڕەكانی جیهان و لەسەری نوسرا بێت (دروستكراوی كوردستانە).
د. دارا ئەوەشی خستە روو: ئێمە لە كۆنەوە كارگەو پیەسازی باشمان هەبوو بەڵام بەهۆی ئابڵوقە و دروست بوونی كێشە گەلێك لەوانە داخران وئەوانەی كە تا ئێستاش ماونەتەوە كێشەیان هەیە، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ئاوڕێكی جدی لەم بابەتە بداتەوە.
سەرۆكی ژوور وتیشی: پێویستە بە هاوكاری و هەماهەنگی هەموو لایەك و بە پاڵپشتی سەرمایەداران سەر لە نوێ و دووبارە دەست پێ بكەینەوە بۆ پێشخستنی وڵاتمان و هیوای سەركەوتنیش بۆ كۆمپانیا بلباسان دەخوازم.
دواتر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر وتەیەكی پێشكەش كرد رایگەیاند: بەشداری كردنم لەم رێوڕەسمە خۆشحاڵی كردم كە نیشان دەدات كەرتی پیشەسازی پێشخستنی بەخۆیەوە بینیوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هاوكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دابین كردنی زەوی و پێدانی مۆڵەت و خزمەتگوزارییەكان.
پارێزگاری هەولێر وتی: مایەی خۆشحاڵیمانە كە دەبینین لە ئێستادا دەیان كەل و پەل لە بازاڕەكانی خۆمان دروستكراوی وڵاتی خۆمانە دەتوانین هاوشێوەی بەشێكی كەم لە بەرهەمەكانمان كە لە ئێستادا هەناردەی دەرەوە دەكرێت پەرە بە بەرهەكانی تریش بدرێت بۆ هەناردەكردن و لە كۆتایشدا دەست خۆشی لە كۆمپانیای بلباسان دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
پاشان عەبدولواحید تەها بەڕێوبەری بەشی راگەیاندن لە ژووری بازرگانی هەولێر دوو تێبینی خستە روو كە بریتی بوون لە داوا كردن بە پێدانی تابلۆ بە ئەنجامدانی پشكنینی دڵنیایی جۆری بۆ بەرهەمەكان بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار كرد كە هاوكار بن بۆ ئەم مەبەستە چونكە پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، هەروەها داوای لە وەبەرهێنەران و سەرمایەگوزاران كرد كە پاڵپشتی ئەم بەرهەمە بن چونكە دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی كار و كەم كردنەوەی هاوردە كردنی ئەم جۆرە بەرهەمانە لە دەرەوە كە لە دوایی دا سوودێكی گەورەی ئابووری بۆ وڵاتەكەمان دەبێت.
پاشان كورتە نمایشێكی ڤیدیۆیی بۆ ئامادەبوان نمایش كرا كە باسی لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ناوبراو و چۆنیەتی دروستكردن و خاسیەتەكانیان دەكرد.
دواتر ئامادەبووان لە نزیكەوە ئاشنا بوون بە بینینی بەرهەمەكان.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑