بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 24 شوبات 2016 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 29 Apr 2024 03:58:59 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq كارگەی دروستكردنی كلێنسی (فاین) لە هەولێر دەكرێتەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22355-كارگەی-دروستكردنی-كلێنسی-فاین-لە-هەولێر-دەكرێتەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22355-كارگەی-دروستكردنی-كلێنسی-فاین-لە-هەولێر-دەكرێتەوە.html كارگەی دروستكردنی كلێنسی (فاین) لە هەولێر دەكرێتەوە
رۆژی 23/2/2016 شاندێكی كۆمپانیای (Hygienic Paper) سەر بە گروپی (Nuqul) بە سەرۆكایەتی فارس عەواد بەڕێوبەری چالاكی ناوچەییەكان لە كۆمپانیای ناوبراو سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارێكدا سەرۆكی شاندی میوان بە تێرو تەسەلی باسی لە چالاكی كۆمپانیاكەیانی كرد كە لە دروست كردنی كلێنسی جۆری (فاین) پێشەنگن لە وڵاتی ئوردن، لە هەمان كات دا كە بارەگای سەرەكیان لە وڵاتی ئوردنە بەڵام هەناردەی وڵاتانی عێراق و سعودیە و میسر و كوێت و وڵاتانی رۆژئاوای عەرەبی دەكات و نزیكەی (6000) شەش هەزار فەرمانبەریان هەیە لەم وڵاتانە.
دەربارەی پەیوەندی كۆمپانیاكەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق سەرۆكی شاندی میوان وتی: ئێمە پەیوەندییەكی پتەومان هەیە و مێژووییەكی كۆنمان هەیە هەمیشە پەرەی پێدەدەین و بەردەوام دەبین لەسەری.
هەروەها وتی: كۆمپانیاكەمان لە پاڵ كارگەی دروستكردنی كلێنس، كارگەی بەرهەمهێنانی كاغەزی كلێنسمان هەیە بە رێژەیەكی زۆر و كوالیتیەكی بەرز و باوەڕپێكراو لە وڵاتی ئوردن، كە بۆ كارگەكانی بەرهەمهێنانی كلێنسی خۆمان دابینی دەكەین ئەوەی دەمێنێتەوە لە بازاڕەكان دەیفڕۆشین.
سەرۆكی شاندی میوان ئەوەشی خستە روو كە لەو وڵاتانەی كارگەیان دامەزراندووە دەرفەتی كار بە رێژەی %100 بۆ كرێكاری خۆماڵی دەبێت ئەمەش دەرفەتێكی باشی هەلی كار دەرەخسێنێت.
دەربارەی ئاستی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان لە هەرێمی كوردستان فارس عەواد وتی: بەرهەمەكانمان بازاڕێكی باشی هەیە لە هەرێم، لەبەر تێچووی زۆری كرێ ی گواستنەوە و تێچووی زۆری وزە لە وڵاتی ئوردن بە نیازین لە هەرێمی كوردستان كارگەیەكی بەرهەمهێنانی كلێنس بكەینەوە كە خەرجیەكانمان كەم دەكاتەوە و لە هەمان كاتیشدا دەتوانین كێبڕكێ ی كۆمپانیاكانی تر بكەین لەم بوارە.
وتیشی: لە ماوەی سەردانی كردنمان بۆ هەرێمی كوردستان دوای هەڵسەنگاندنمان بۆ كەڵكی ئابووری بریاری دامەزراندنی ئەم كارگەمان دا وە لەكاتی گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم وا دەركوت كە ئەوانیش پشتگیریمان دەكەن لە دامەزراندنیدا.
سەرۆكی شاند ئاماژەی بە چەند كاگەیەك كرد كە لەم بوارەدا كاردەكەن و ساختە لە جۆری كوالێتی و ژمارەی بەرهەمەكانیان دەكەن.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور باسی لە پەیوەندیەكانی نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و ژووری بازرگانی عەمان و یەكێتی پیشەسازكارانی وڵاتی ئوردن كرد كە پەیوەندیەكی پتەویان هەیە و باسی لە دوایین كۆنفڕانسیش كرد كە شاندی هەرێم بەشداربوو لە وڵاتی ئوردن.
لە كۆتایشدا د. دارا جەلیل خەیات وێرای دەست خۆشی سوپاسی كردن بۆ ئەم هەنگاوە و پاڵپشتی ژووری بازرگانی هەولێری بۆیان دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 24 Feb 2016 08:35:02 +0000