بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و عەبدولڵا ئەحمەد سەرۆكی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر و ژمارەیەك لە كاربەدەستانی حیزبی و حكومی و نوێنەری وڵاتان، رۆژی 14/12/2016 لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پیشەسازی و كەل و پەلی ناوماڵ كرایەوە.
لەم پێشانگایە 90 كۆمپانیای بیانی لە هەشت وڵات و 5 كۆمپانای خۆماڵی بەشداریان تێدا كردبوو، كۆمپانیا میسرییەكان پشكی شێریان بەركەوتبوو لەم پێشانگایە كە زیاتر لە 40 كۆمپانیای میسری بەشداربوون.