رۆژی ٢٠١٥/٧/١٢ شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کۆماری ئەبغازیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ژوور گینادی گاگولیا سەردانی ژووریان کرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتتی ژوورەکانی هەرێم پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادە بوون، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێریان بە تایبەتی کرد لە رووی رێگاو بان و باڵاخانەی مۆدێرن و بەردەوامی ئیش و کارەکان.
گینادی گاگولیا کورتەیەک لە مێژووی کۆماری ئەبغازیا و هەڵکەوتەی جوگرافی وڵاتەکەیانی بۆ ئامادەبووان باسکرد، هەروەها باسی لە گرنگترین ئەو سەرچاوانە کرد کە ئابووری کۆماری ئەبغازیا پشتی پێ دەبەستێت وەکو کشتوکاڵ و گەشت و گوزار.
رایگەیاند کە ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە میوەجاتی مزرەمەنیەکان و بەرهەمەکانی خواردنەوە هەناردەی دەرەوە دەکەن.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات دوای بەخێر هێنان سوپاسی ئەم سەردانەیانی کرد و هیوای خواست کە ئەم سەردانە ببێتە دەستپێکێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شاندی بازرگانی لە نێوان هەردوولا و فراون کردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکان.
دواتر لە رێوڕەسمێکدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە لایەن سەرۆکی هەردوو ژوور واژوو کرا.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...