بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 11 ئایار 2015 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Wed, 24 Apr 2024 01:32:33 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی غازی عەنتاب كرایەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22102-دووەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-غازی-عەنتاب-كرایەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22102-دووەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-غازی-عەنتاب-كرایەوە.html دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی غازی عەنتاب كرایەوە
لە 7/5 بە بەشداری شاندی بازرگانانی هەرێم بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی غازی عەنتاب بۆ دیكۆر و مۆبیلیلت و رایەخ و بەرهەمە دارستانیەكان لە سەنتەری پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری غازی عەنتابی توركیا كرایەوە.
لە میانی رێورەسمی كردنەوەی پێشانگاكە سیمینارێك لەسەر رەوش و پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و غازی عەنتاب سازكرا، سەرۆكی ژووریش كورتەیەك لەسەر پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم لەگەڵ شارەكانی توركیا بە گشتی و شاری غازی عەنتاب بەتایبەت بۆ ئامادەبووان باس كرد.
شایانی باسە لەم پێشانگایە 150 كۆمپانیا لە چەند ووڵاتێك بەشداربوون و ماوەی 3 رۆژیشی خایاند.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 11 May 2015 09:09:48 +0000
ژووری هەولێروعەجمان پەیوەندییەكانیان پتەو دەكەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22101-ژووری-هەولێر-و-عەجمان-پەیوەندییەكانیان-پتەو-دەكەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22101-ژووری-هەولێر-و-عەجمان-پەیوەندییەكانیان-پتەو-دەكەن.html ژووری هەولێروعەجمان پەیوەندییەكانیان پتەو دەكەن
رۆژی 6ی ئایاری 2015 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە حاجی ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و مەلا مەجید سورچی و باقی محەممەد ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری عەجمانیان كرد لە لایەن عەبدوڵا بن محەممەد سەرۆكی ژووری عەجمان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری عەجمان پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا چۆنیەتی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو ژوور و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەولێر و عەجمان گفتوگۆی لەسەر كرا.
هەروەها هەردوولا لەسەر دانانی بەرنامەیەكی هاوبەش رێككەوتن بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا شاندی بازرگانی هەردوولا سەردانی یەكتر بكەن.
شاندی بازرگانی هەولێر هیوای خواست كە بازرگانان و كۆمپانیا ئیماراتیەكان بتوانن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێم بە تایبەت لە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و پیشەسازی.
وا بریارە لە ماوەی داهاتوودا شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی عەجمان بە یاوەری چەند بازرگان و خاوەن كۆمپانیایەكی ئیماراتی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بكەن و یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن واژوو بكەن.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 11 May 2015 09:07:25 +0000