تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 24 شوبات 2015
رۆژی 18/2/2015 شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆكایەتی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە میانی سەردانەكەیاندا بۆ دوبەی، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دوبەیان كردو لە لایەن حەمەد بوعەمیم بەڕێوبەری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژووری دوبەی پێشوازییان لێكرا.
ئامانجی سەردانەكەی شاندی ژوور بریتی بوو لە گفتوگۆكردن دەربارەی هەلی كار و هاوكاری هاوبەش و چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان لە نێوان هەردوو ژوور.
زیادكردنی ژمارەی كۆمپانیا ئیماراتیەكان لە هەرێم و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ژووری دوبەی لە گۆڕانكارییە ئەلیكترۆنیەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری و بەرنامەكانی راهێنان تەوەرێكی تری سەردانەكەی شاندی ژووری بازرگانی هەولێر بوو.
بەرنامەی شاندی ژووری هەولێر بۆ ژووری دوبەی بریتی بوو لە كۆبوونەوە لەگەڵ حەمەد بوحەمیم بەڕێوبەری گشتی ژووری دوبەی و دیداری دووقۆڵی لەگەڵ بەڕێوبەری بەشەكان و پیاوانی كار لە دوبەی.
سەرەتا حەمەد بوعەمیم خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ژووری بازرگانی هەولێر دەربڕی ئاماژەی دا كە پەیوەندییەكی بازرگانی و سیاسی پتەو هەیە لە نێوان هەردوولا بەتایبەت دوای سەردانەكەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێز شێخ حەمەد بن راشد ئەلمەكتوم جێگری سەرۆكی ووڵات و سەرۆك وەزیران و حاكمی دوبەی.
عەمیم ئاماژەی بە هاوكاری و هاوبەشی بازرگانی و ئابووری لەنێوان هەردوو ژوور روونكردەوە بە تایبەت دوای كردنەوەی نوسینگەی ژووری دوبەی لە هەولێر لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2014 بەهۆیەوە پەیوەندییەكان پتەوتر بوونە.
ووتیشی ژووری دوبەی لە بەرنامەی ساڵانەی خۆی گرنگی بە چوونە ناوەوەی كۆمپانیا ئیماراتیەكان داوە بۆ ناو بازاڕی هەرێمی كوردستان، چونكە ئێمە وەكو ژووری دوبەی نوێنەری گشت كۆمپانیا ئیماراتیەكان دەكەین.
بوعەمیم وەكو جێگری سەرۆكی یەكێتی نێودەوڵەتی ژوورە بازرگانیەكان بە فەرمی داوەتی ژووری بازرگانی هەولێری كرد بۆ بەشداری كردن لە نۆیەمین كۆنفڕانسی یەكێتی نێودەوڵەتی ژوورە بازرگانیەكان كە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵی بەڕێوەدەچێت.
لە لایەن خۆیەوە دارا جەلیل خەیات سوپاسی ئەم پێشوازییەی كرد و دووپاتی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی كردەوە لە نێوان هەردوولا بەتایبەت دوای كردنەوەی نوسینگەی ژووری دوبەی لە هەولێر، كە رۆلێكی كاریگەری هەبووە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هاتنی بازرگانان و كۆمپانیا ئیماراتیەكان بۆ هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ژوور ووتیشی ئێستا شاری هەولێر بۆتە پارسەنگی بازرگانی لە ناوچەكە و رۆلێكی كاریگەری هەیە و پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان لە پێشكەوتندایە.
ووتیشی ئێمە دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی ژووری دوبەی وەرگرین لە بوارەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری و راهێنان.
لەكۆتایی دا سەرۆكی ژوور داوەتنامەیەكی پێشكەش بە ژووری دوبەی كرد بۆ بەشداری كردن لە كۆنفڕانسی كاری هەولێر كە بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی ئازار بەڕێوە بچێت.
شایانی باسە شاندی ژووری بازرگانی هەولێر پێكهاتبوون لە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد و فیدائەددین گەردی و مەجید سورچی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئازاد شێروانی سەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی ژوور، بە هاماهەنگی نوسینگەی ژووری دوبەی لە هەولێر سەردانی ئیمارەی دوبەیان كرد.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑