ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور بە یاوەری كمال عەزیز حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور لەسەر داوەتی فەرمی رێكخراوی جۆن دێری ئەمریكی رێكخەری پێشانگاكە بەشداریان كرد لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگای   ( Big Iron XXXVI)كرد كە تایبەت بوو بە ئامێر و كەرستە و پێداویستی كشتوكاڵی پێشكەوتوو لە ویلایەتی داكۆتای ئەمریكی كە لە 9 تا 11ی ئەیلول بەردەوام بوو.
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی بازرگانی سەردەم ئیبراهیم سۆفی رایگەیاند: لەم پێشانگایەدا 14 ووڵات لە كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا وەكو (ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و تاجیكستان و...) كە پێشكەوتوون لە بواری كشتوكاڵی، بەرهەكانیان نمایشكرد بوو تەنها ئەم ووڵاتانە بەشدارییان كردبوو كە لە بواری كەرستە و ئامێری كشتوكاڵی زۆر پێشكەوتوون و ئامێری زۆر پێشكەوتوویان نمایشكرد كە لەیەك كاتدا چەندین ئیش دەكات و خەرجی یەكی زۆر بۆ جوتیاران و خاوەن كێڵگەكان دەگەڕێنێتەوە.
هەروەها ووتیشی ئەم ئامێرانە بۆ خاكی كوردستان زۆر گونجاون و وا چاوەڕوان دەكرێت كە ئەم جۆرە ئامێرانە بۆ كوردستان بهێنرێن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑