بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 01 ئەیلول 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sat, 04 May 2024 04:31:08 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq كۆمپانیایەكی پۆڵۆنی خوازیارە كاری گواستنەوە لە هەرێم بكات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8545-كۆمپانیایەكی-پۆڵۆنی-خوازیارە-كاری-گواستنەوە-لە-هەرێم-بكات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8545-كۆمپانیایەكی-پۆڵۆنی-خوازیارە-كاری-گواستنەوە-لە-هەرێم-بكات.html كۆمپانیایەكی پۆڵۆنی خوازیارە كاری گواستنەوە لە هەرێم  بكات
رۆژی 1ی ئەیلول شاندێكی كۆمپانیای (Direx)ی پۆڵەندی سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا، شاندی میوان باسیان لە كاروچالاكیەكانی خۆیان كرد كە لەبواری گواستنەوەی كەل و پەل و خواردەمەنی خزمەت پێشكەش بە زۆرێك لە ووڵاتانی ئەوروپا دەكەن، هیواشیان خواست كە لە ماوەی داهاتوو بتوانن لە هەرێمی كوردستانیش خزمەت بكەن لە رێ ی گواستنەوەی كەل و پەل و خواردەمەنی لە ووڵاتی پۆڵۆنیا و ووڵاتانی ئەوروپا بۆ كوردستان و وە بە پێچەوانەشەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆخواستن روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان كەشێكی لەباری هەیە بۆ كاركردن و  ئێستاش وە كو دەرگایەكی بازرگانی وایە بۆ هەموو عێراق و دەتوانن لێرەوە خزمەت پێشكەش بكەن، ئامادەیی خۆیی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتییەك.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 01 Sep 2014 11:07:37 +0000
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداری لە ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی (NUMOV) دەكات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8544-ژووری-بازرگانی-و-پیشەسازی-هەولێر-بەشداری-لە-ساڵیادی-دامەزراندنی-رێكخراوی-numov-دەكات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8544-ژووری-بازرگانی-و-پیشەسازی-هەولێر-بەشداری-لە-ساڵیادی-دامەزراندنی-رێكخراوی-numov-دەكات.html
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداری دەكات لە ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی (NUMOV)
 
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 40 ساڵ بەسەر دامەزراندنی رێكخراوی  (NUMOV)ی ئەڵمانی لە 7ی ئەیلول رێكخراوی ناوبراو كۆنفڕانسێك ساز دەكات بە بەشداری 4000 كۆمپانیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش بە داوەتنامەیەكی رەسمی بە سەرۆكایەتی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و بازرگانان بەشدار دەبن لەم كۆنفڕانسەدا. 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 01 Sep 2014 11:04:28 +0000