تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 11 حوزەیران 2014
رۆژی 10ی حوزەیران بە ئامادەبوونی عەبدوڵا بن ئەحمەد ئال ساڵح وەزیری ئابووری بۆ بازرگانی و پیشەسازی دەرەوە بە وەكالەت لە حكومەتی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی و فەلاح مستەفا ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و راشد موحەممەد ئەلمەنسوری قونسوڵی گشتی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی لە كوردستان و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی كوردستان و بە بەشداری 60 كۆمپانیای ئیماراتی لەبوارە جۆراوجۆرەكان دووەمین كۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئیماراتی – ئێراقی و هەرێمی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد و بۆ ماوەی دوو رۆژیش بەردەوام دەبێت.
لە دەستپێكی كۆڕبەندەكەدا عەبدوڵا ساڵح لە ووتەیەكیدا زۆر سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پاڵپشتی بەرداوامی كۆمپانیا ئیماراتیەكان و باسی لە گرنگی ئەو كۆڕبەندە كرد بە ئامانجیان فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی یە لە نێوان هەردوولا.
راشیگەیاند بەستنی كۆنگرەیەكی لەو جۆرە و هاتنی شاندێكی لەو جۆرە بە هەوڵ و تێكۆشانی هەردوولا بووە و هەرێمی كوردستانیش بۆوەتە جێگای بایەخی وەبەرهێنەر و كۆمپانیا ئیماراتیەكان و لە ئێستادا 112 كۆمپانیا و وەبەرهێنەری ئیمارات لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێن دەكەن و چاوەڕێ ی بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیەش دەكیەن لە داهاتوویەكی نزیكدا.
ووتیشی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئیمارات لە ساڵی 2012 دا 13.1 ملیار دۆلار بووە لە ریزبەندی 12ەمین دێت بە گوێرەی ئەو ووڵاتانەی كە ئیمارات كەل و پەلی بۆ هاوردە دەكات.
پاشان فەلاح مستەفا ووتەیەكی پێشكەش كردوو زۆر سوپاسی ووڵاتی ئیماراتی كرد كە هەمیشە هەوڵیداوە باشترین وەبەرهێنان بكات لە هەرێمی كوردستان و هیواشی خواست وەبەرهێنی ئیمارات لە ساڵانی داهاتوو بگاتە رێژەیەكی بەرزتر و بەشداربن لە گشت بوارەكان.
پاشان هەریەكە لە پارێزگاری هەولێر و قونسوڵی ئیمارات و بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای دانە غاز و بەڕێوبەری بانكی ئەبوزەبی بە جیا ووتەی خۆیان پێشكەش كردوو هەموو هاو هەڵوێست بوون بە زیاتر كردنی خزمەتەكانیان و بەرز كردنەوەی ریّژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا.
هەر لە میانی كۆڕبەندەكەدا دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كردوو رایگەیاند كە ئێستا كۆمپانیا ئیماراتیەكان لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێن دەكەن بە تایبەتی لە بواری ئاوەدانكردنەوەن بەڵام ئێمە چاومان لە هاتنی كۆمپانیای زیاترە لە گشت بوارەكان چونكە هەل و مەرجی هەرێم بە تەواوی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان و هیواشی خواست كۆمپانیا ئیماراتیەكان بتوانن لقی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە و ئێمەش وەكو ژوور بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیان دەكەین.
ئنجا كۆمپانیا ئیماراتیەكان لە پێشانگایەكدا لە هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد بەرهەمەكانیان بۆ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان و سەردانكەران خستە روو.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑