بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 08 ئایار 2014 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 13:37:21 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بەشداربووانی كۆربەندی كاری فەلەستینی سەردانی ژووریان كرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8427-سەردانی-شاندی-فەلەستینی-بۆ-ژووری-بازرگانی-هەولێر.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8427-سەردانی-شاندی-فەلەستینی-بۆ-ژووری-بازرگانی-هەولێر.html بەشداربووانی كۆربەندی كاری فەلەستینی سەردانی ژووریان كرد
لە درێژەی سەردانەكەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان بەشداربوانی كۆربەندی كاری فەلەستینی كە لە 30 كەس پێك هاتبوون بە سەرۆكایەتی وەزیری گەیاندن و تەكنەلۆژیای زانیاری فەڵەستین د. سەفا نەسرەددین رۆژی 7ی ئایار سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و كورتەیەك لە كار و چالاكیەكان و مێژووی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری بۆ باسكردن و هەروەها ئەو یاسا و رێنماییانەشی بۆیان روونكردەوە كە بەهۆیەوە وەبەرهێنەر و خاوەن كۆمپانیا بیەوێت لە هەرێمی كوردستان كاربكات یان لقێكی خۆی بكاتەوە. 
لە لایەن خۆشیەوە د. سەفا سەدرەددین زۆر سوپاسی ژووری بۆ پشتگیریەكانی و راشیگەیاند كە ئەوان لەمەودوا هەوڵدەدەن جگە لە بواری IT لە زۆر بواری تریش دەتوانین لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بەشداربن.
پاشان ئەیاد جۆدە سكرتێری ئەنجومەنی كارگێڕی سەنتەری بازرگانی فەڵەستین (پال ترەید) ووتی: كە ئەوان بە نیازن لقێكی سەنتەرەكەیان لە هەرێم بكەنەوە، وە لەماوەی داهاتووش بەشداری دەكەن لە پێشانگاكانی هەرێمی كوردستان و هیواشی خواست كە بازرگانانی هەرێمیش بەشدار بن لە پێشانگاكانی فەڵەستین.
پاشان لە لایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیار و سەرنج ئاڕاستەی سەرۆكی ژوور كرا، ئەویش لە لایەن خۆیەوە وەڵامی دانەوە و بیر و رای خۆیان ئاڵوگۆڕ كرد.
لە كۆتاییشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر نیوەڕۆ خوانێكی بۆ رێكخستن.
 
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 08 May 2014 08:30:29 +0000
یەكەمین كۆڕبەندی كاری فەڵەستینی لە هەولێر بەڕێوەچوو https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8426-یەكەمین-كۆڕبەندی-كاری-فەڵەستینی-لە-هەولێر-بەڕێوەچوو.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8426-یەكەمین-كۆڕبەندی-كاری-فەڵەستینی-لە-هەولێر-بەڕێوەچوو.html یەكەمین كۆڕبەندی كاری فەڵەستینی لە هەولێر بەڕێوەچوو

 

رۆژی 6ی ئایار بە چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر یەكەمین كۆڕبەندی كاری فەڵەستینس بەڕێوەچوو ، ماوەی دوو رۆژی خایاند.

 

لەم كۆڕبەندەدا هەریەكە لە وەزیری گەیاندن و تەكنەلۆژیای زانیاری فەڵەستین و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەولێر و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سكرتێری سەنتەری بازرگانی فەڵەستین بە جیا وتەیەكیان پێشكەشكرد،  لەو كۆڕبەندەدا ئەندامانی دەستەی كارگیری ژوور و ژمارەیەك لە بازرگانان و پیاوانی كاری هەردوولا و چەند كۆمپانیایەكی فەلەستینی و قونسوڵی چەند ووڵاتێكی بیانی ئامادە بوون.

 

سەرەتا نەزمی حزوری قونسوڵی گشتی فەڵستین لە هەولێر ووتەیەكی پێشكەشكردوو ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی هەردوو گەلی فەڵەستین و كورد كرد، كە پێشتر سیاسی بوو بەڵام ئێستا دەمانەوێت پەیوەندی ئابووری و بازرگانیشی بخەینە پاڵ و زۆر سوپاسی حكومەتی هەرێمی كرد بۆ گرنگی دان بە پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ فەڵەستین.

 

دواتر جۆنسۆن سیاوەش وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا رایگەیاند: هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە چەندین بواردا سوود لە فەڵەستین وەربگرێت بە تایبەتی لە بواری ئایتی و حكومەتی ئەلیكترۆنی چونكە فەڵەستین ئەزمونێكی دەوڵەمەندی هەیە لەم بوارەدا.

 

راشیگەیاند: هەوڵدەدەین لە ئایندەدا پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێم و فەڵەستین فراوانتری بكەین.

 

پاشان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ووتی: لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی كە پایتەختی هەرێمی كوردستانی عێراقە بوەتە هۆی سەرنج راكێشانی دەوڵەتان بە هۆی ئەو بوژانەوە گەورەیە و خێراییە لە هەمان كاتیشدا كە پایتەختی گەشتیاری ووڵاتانی عەرەبیە بۆ ساڵی 2014 ئەمەش خۆی لە خۆیدا وای كردووە كە ووڵاتە عەرەبیەكان سەردانی بكەن و كار و بازرگانی خۆیان فراوانتر بكەن.

 

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كرد: تێیدا باسی لە دروستكردنێكی پەیوەندییەكی ئابووری و بازرگانی بەهێزی كرد لە نێوان هەردوولا و ئاماژەی بە گرنگی كۆڕبەندەكە كرد كە ئەمە وادەكات كە سەرنجی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی فەڵەستین لە بوارە جۆرا و جۆرەكان رابكێشێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكەن لە هەرێم، پاشان ئاماژەی بەو بودجە گەورەیە كرد كە هەرێمی كوردستان هەیەتی و راشیگەیاند كە حكومەت پاڵپشتیەكی تەواو لە كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانی دەرەوە دەكات، وە پاڵپشتی ژووریشی بۆیان دووپات كردەوە.

 

ئنجا ئەیاد جۆدە سكرتێری ئەنجومەنی كارگێڕی سەنتەری بازرگانی فەڵەستین (پال ترەید) لە وتەكەیدا ئاماژەی بە بازاڕی هەرێمی كوردستانی كرد بەرامبەر بە بەرهەم و كارگوزارییەكانی فەڵەستین كە ئەوان لایان شوێنێكی گونجاوە و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، وە كاردەكەن لە پێناو دروستكردنی پەیوەندیەكی بازرگانی بەهێز لەنێوان دامەزراوە و كۆمپانیا فەڵەستینیەكان و هەرێمی كوردستان.

 

وە دواتر د. سەفا نەسرەدین وەزیری گەیاندن و تەكنەلۆژیای زانیاری فەڵەستین رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان دەرفەتەكان لە بارە بۆ كاری بازرگانی و پیشەسازی، چونكە هەرێمی كوردستان لە رێگای یاساییەوە هەلی باشی رەخساندووە بۆ وەبەرهێنەران و پیاوانی كاری بیانی بۆ ئەوەی روو لە هەرێم بكەن و بەشداربن لە پرۆسەی ئاوەدانی هەرێمی كوردستان.

 

ووتیشی: لەم كۆڕبەندەدا كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و فەڵەستین ئەنجامدراوە جەخت لەسەر بازرگانی خزمەتگوزاری كرایەوە لە بوارەكانی خزمەتگوزاری كار و تەكنەلۆژیا و ئایتی چەندین بواری تر، هەر بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستادا 25 كۆمپانیای فەڵەستینی روویان لە هەرێم كردووە بۆ ئەوەی لقی خۆیان بكەنەوە.

 

لەتەوەری دووەمی كۆربەندەكەدا كۆمپانیا بەشداربووەكان بە مەبەستی ئاشنا كردنیان لە رێگەی داتاشۆوە پرۆفایلی دەزگاو كۆمپانیاكنیان و كارو چالاكیەكانیان بۆ ئامادەبووان شرۆڤە كرد . 

 

 

 

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 08 May 2014 08:28:01 +0000