تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 12 ئەیلول 2013

رێککه‌وتی 11/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ئه‌یوب سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی غازی‌عه‌نتاب و شاندی یاوه‌ری کرد.

له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میو‌انى کرد و هیوای خواست که‌ ئه‌م سه‌ردانه‌یان ببێته‌ هۆی زیاتر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌ئاڕاسته‌ی زیاتر گه‌شه‌کردنی چالاکییه‌ بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا.

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز ئه‌یوب سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی غازی‌عه‌نتاب وێڕای سوپاسگوزاری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، باسی له‌کاروباره‌کانی ژووری بازرگانی غازی عه‌نتابی کرد.

له‌میانه‌ی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ردوولادا، باس له‌چۆنێتی چالاککردنه‌وه‌ی به‌نده‌کانی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ کرا، که‌ له‌ساڵی 2006ی رابردوودا له‌نێوان هه‌ردوو ژووردا واژۆکراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ک که‌له‌ئاست قه‌باره‌ی كار و چالاکییه‌کانی ئێستای نێوان هه‌ولێر و غازی عه‌نتاب به‌تایبه‌ت و، هه‌رێمی کوردستان و تورکیا به‌گشتی بێت.

له‌کۆتایی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژووری بازرگانی هه‌ولێر کرده‌وه‌ بۆ پاڵپشتیکردن له‌هه‌ر شاندێکی بازرگانی تورکی که‌ له‌داهاتوودا بێته‌ کوردستان.  

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑