بابه‌ت فلته‌ر كراوه به‌پێی بهروار: چوار شەممە, 11 ئەیلول 2013 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر
official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry
https://www.erbilchamber.org/component/k2/itemlist/date/2013/9/11.feed
2024-05-04T00:56:35+00:00
Joomla! - Open Source Content Management
مانگی داهاتوو شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی ئیسپانیا ده‌گاته کوردستان
2013-09-11T10:34:58+00:00
2013-09-11T10:34:58+00:00
https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/8121-مانگی-داهاتوو-شاندێکی-گه‌وره‌ی-بازرگانی-ئیسپانیا-ده‌گاته-کوردستان.html
Erbil Chamber
[email protected]

رێککه‌وتی 10/9/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز ڤیکتۆر ئاودێرا لۆپێز به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری و بازرگانی ئیسپانیا له‌تورکیا رایگه‌یاند: مانگی داهاتوو شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی ئیسپانیا ده‌گاته کوردستان.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی به‌ڕێز کونسوڵی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواست له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.

لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ڤیکتۆر لۆپێز سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته روو، که ئه‌ویش سازدانی ئاماده‌کارییه بۆ مه‌به‌ستی هاتنی شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی وڵاته‌که‌ی له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بۆ کوردستان و، پاشان به‌شداریکردنی ئه‌و شانده له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و، دواتریش کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بازرگانانی کوردستاندا.

لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که به‌شداریکردنی کۆمپانیا بیانییه‌کان لهپێشانگه جۆراجۆره‌کانی کوردستاندا زه‌مینه خۆش ده‌کات بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه تاکو ده‌رفه‌تی کاریان له‌کوردستاندا ده‌ست بکه‌وێت و، دواتریش ده‌ست به‌پڕۆژه‌کانی خۆیان بکه‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا.

هه‌روه‌ها وتییشی:"خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌ر شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی ئیسپانیا له‌هه‌ولێر ببینین، بۆیه ئێمه وه‌ک ژووری بازرگانی ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانکارییه‌ک پێشکه‌ش به‌و شانده و هه‌ر بازرگان و سه‌رمایه‌گوزارێکی ئه‌و وڵاته له‌کوردستاندا بکه‌ین."