تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 01 تەمموز 2013

رێککه‌وتی 1/7/2013، له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی نێوان ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، به‌رپرسی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر، پێشنیازی کردنه‌وه‌ی لقێكی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر و، ده‌ستیپێکردن به‌پڕۆژه‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌ی ئاماده‌کراوی ئه‌مه‌ریکی له‌کوردستاندا خرایه‌روو.    

له‌و دانیشتنه‌دا، که‌به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مسته‌فا محه‌مه‌د خضر و فیدائه‌دین محه مه دئه‌مین گه‌ردی ‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، لۆرێنس کوێن به‌رپرسی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا به‌جیا رۆڵی ژووری بازرگانی هه‌ولێر و کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکایان له‌هه‌ولێر به‌به‌رزی نرخاند له‌هه‌وڵدانی به‌رده‌وامیان بۆ گه‌یاندنی بازرگان و خاوه‌نکارانی کورستان و ئه‌مه‌ریکا به‌یه‌کتر.

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز مسته‌فا محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ژماره‌ی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌کوردستاندا زۆر که‌مه‌، بۆیه‌ ده‌کرێت به‌چه‌ندین رێگه‌ کار بۆ زیادبوونی ژماره‌یان بکرێت، وه پێویسته کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کارئاسانی تایبه‌ت بۆ بازرگان و خاوه‌نکارانی کوردستان بکات له‌ پێدانی فیزا، تاوه‌کو سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن و ئاشنا بن به‌هاوپیشه‌کانیان له‌و وڵاته‌دا، هاوکات خاوه‌نکارانی ئه‌مه‌ریکاش سه‌ردانی هه‌رێم بکه‌ن، تاوه‌کو جێ پێی خۆیان له‌م هه‌رێمه‌دا بکه‌نه‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌وروپییه‌کان کاره‌کانی خۆیان له‌هه‌رێمدا چڕ کردۆته‌وه‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، لۆرێنس کوێن به‌رپرسی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا، وتی:"ئێستا ئێمه‌ کار ده‌که‌ین بۆ هێنانی ژماره‌یه‌کی زۆرتری کۆمپانیاکانمان بۆ کوردستان، ئه‌ویش به‌روونکردنه‌وه‌ی زیاتری ره‌وشی کوردستان بۆیان، هاوکات متمانه‌ی ته‌واومان به‌خزمه‌تگوزاری و تواناکانیان هه‌یه‌."

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که‌ کونسوڵخانه‌ له‌پرسی هێنانی کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکادا پشتی به‌ژووری بازرگانی به‌ستووه، چونکه‌ ده‌توانین له‌رێی ژووره‌وه‌ له‌ره‌وشی ئابووری کوردستان بگه‌ین، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، که‌ پێشنیازیان کردووه، لقێكی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر بکرێته‌وه.‌      ‌ 

له‌به‌شێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، به‌ڕێز تاریق ئه‌لئوار به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕکردنی هه‌رێمی و به‌رپرس به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقیا له‌گروپی کۆمپانیاکانی (سپانکرێت)ی ئه‌مه‌ریکی، وێڕای باسکردنێکی وورد له‌باره‌ی گروپه‌که‌یان، که‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ستاندارێكی به‌رزی جیهانی پڕۆژه‌کانی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، که‌ ئه‌ویش ‌دروستکردنی خانوو و باڵه‌خانه‌ی ئاماده‌کراوه‌، هه‌ر له‌دروستکردنی که‌لوپه‌له‌کانی کارگه‌ی کۆنکرێتی ئاماده‌کراوی  (Pres cast) و دامه‌زراندنی کارگه‌که‌ و به‌جێگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون، ئاماده‌یی ته‌واوی گروپه‌که‌یانی به‌ده‌ستپێکردن به‌خزمه‌تگوزارییان له‌کوردستاندا خسته‌روو. 

هه روه ها، به‌ڕێز فیدائه‌دین گه‌ردی ‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، هیوای به‌ره‌و پێشچوونی کاره‌کانیانی بۆ شاندی میوان خواست، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی هه‌موو ئاسانکارییه‌ک به‌گروپی ناوبراو و هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی خسته‌ روو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئێستا له‌ کوردستاندا، ده‌رفه‌تێکی باش بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانییه‌کان هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌کرێت کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئه‌م هه‌له‌ بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه‌ و پێگه‌ی خۆیان به‌ کرد‌نه‌وه‌ی لقه‌کانیان له‌کورستان‌دا جێگیر بکه‌ن.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رێککه‌وتی 30/6/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێزان پاوڵۆ دی ستیفانۆ سه‌رۆکی گروپی کۆمپانیاکانی (ئای دی 82 ) و، ئه‌نتۆنیۆ پلازۆ به‌رپرسی باڵای پشکدار له‌گروپی کۆمپانیاکانی (سپازیۆ 3000)ی ئیتاڵی کرد.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.

 

لای خۆیانه‌وه،‌ به‌ڕێزان ستیفانۆ و پلازۆ وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیان‌دا‌، هاتنه‌ سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان که‌ هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا و ‌به‌شێوه‌ی گروپ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌سیسته‌می ئه‌وروپی کار ده‌که‌ن، ئه‌ویش له‌بواری ته‌کنه‌لۆجیاى جۆراجۆر و دروستکردنی ئامێره‌ قورس و سووکه‌کان و به‌رهه‌مهێنانی جلووبه‌رگ و خواردن و مه‌سعه‌د و دروستکردنی رێگه‌وبانه‌کان.

 

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، به‌ڕێزان ستیفانۆ و پلازۆ ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێر خسته‌ روو و ئاماژه‌یان پێدا، که‌ خوازیارن خزمه‌تگوزارییه‌کانی خۆیان له‌کوردستاندا ده‌ست پێبکه‌ن و بتوانن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا لقه‌کانی خۆیان له‌هه‌رێم بکه‌نه‌وه‌.

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور رێنوێنی شاندی میوانی کرد بۆ کارکردن له‌کوردستاندا و وتی:"ئێستا ره‌وشه‌که‌ به‌گشتی له‌کوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا زۆر له‌باره‌، ئێمه‌ پێویستیمان به‌هه‌موو جۆره‌ کۆمپانیایه‌که،‌ به‌ڵام له‌ئاستێکی به‌رزی کارکردندا بێت، بۆیه‌ ده‌کرێت ئێوه‌ش له‌پڕۆسه‌ی پێشخستنی ژێرخانی ئابوووری هه‌رێمدا به‌شداربن و  ئێمه‌ش وه‌ک ژوور ئاماده‌ی هاوکاریکردنتانین."

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑