ئێواره‌ی 21/4/2013، دیدارێک له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسان و کارگێڕانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و شاندێکی باڵای هه‌رێمی مه‌قدۆنیای یۆنانی که له سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که و نزیکه‌ی 40 به‌رپرسی حکومی و خاوه‌نکاری ئه‌و هه‌رێمه پێکهاتبوون، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژوور، به‌ڕێوه‌چوو
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، له‌وته‌یه‌کیدا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هاته سه‌ر باسی ره‌وشی ئابووری کوردستان و وتی:"له‌کوردستاندا ده‌رفه‌تی کارکردن زۆره به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا، ئه‌مه‌ش وایکردووه که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کۆمپانیا بیانییه‌کان روو له‌هه‌رێم بکه‌ن."
هه‌روه‌ها وتی:"هێشتا ژماره‌ی کۆمپانیا یۆنانییه‌کان له‌کوردستاندا زۆر که‌من، بۆیه پێمان خۆشه که‌ئه‌وان بێن و به‌شداری له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا بکه‌ن."
زیاتر روونیکرده‌وه و وتی:"ره‌وشی ئابووریمان له‌سایه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمدا رۆژ له‌دوای رۆژ روو له‌گه‌شه‌کردن ده‌کات، ئه‌ڵبه‌ت ژووری بازرگان‌یش له‌م بواره‌دا رۆڵی خۆی گێڕاوه و ئاماده‌ین وه‌ک ژوور هاوکاری هه‌ر شاندێکی یۆنانی بکه‌ین که‌سه‌ردانی ئێره بکات."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و یۆنان کرده‌وه و، هیوای خواست که‌ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی میوان بۆ کوردستان دواهه‌مین سه‌ردانیان نه‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور، داوای کرد که حکومه‌تی یۆنان کار بۆ ده‌ستپێکردنی گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ولێر و ئه‌سینادا بکات.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز جیۆرجۆیس که‌ی داکس سه‌رۆکی هه‌رێمی مه‌قدۆنیای یۆنان، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ژووری بازرگانی، هاوسۆزی خۆیان بۆ مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی کوردستان ده‌ربڕی و، هه‌روه‌ها وتی:"له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ماندا چه‌ندین کۆبوونه‌وه و دیدارمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کاندا ئه‌نجام داوه و، ئه‌گه‌ر بوار و ده‌رفه‌تمان پێ بدرێت، ئه‌وا ئاماده‌ین به‌شداری له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا بکه‌ین."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا یۆنان سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که له‌پڕۆسه‌ی ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌کانیدا به‌هێزتر بێت.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...