بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 11 ئایار 2011 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 20 May 2024 13:21:16 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq گه‌شتێک بۆ ئه‌سته‌نبۆل https://www.erbilchamber.org/component/k2/item/1580-گه‌شتێک-بۆ-ئه‌سته‌نبۆل.html https://www.erbilchamber.org/component/k2/item/1580-گه‌شتێک-بۆ-ئه‌سته‌نبۆل.html
به‌سه‌رپه‌رشتی ژوور به‌ بری 450 دۆلار گه‌شتێکی 3 رۆژی بۆ ئه‌سته‌نبۆل له‌ 16 - 18 / 6 / 2011 سازده‌کرێت به‌م سێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌
1- به‌ پاس له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ دیاربه‌کرد
2- له‌ فرۆکه‌خانه‌ی دیاربه‌کره‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبۆل
3- له‌ فرۆکه‌خانه‌ بۆ هۆتێلی چوارئه‌ستێره‌
4- 2 شه‌و نووستن به‌ خۆرایی
5- مانه‌وه‌ بۆ 2 شه‌وی تر و گه‌رانه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی گه‌شتیار ده‌بێت
]]>
ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو Wed, 11 May 2011 07:23:00 +0000
چەند کۆمپانیایەکى ئیتاڵى بەنیازن لە کوردستان سەرمایەگوزارى بکەن https://www.erbilchamber.org/component/k2/item/1578-چەند-کۆمپانیایەکى-ئیتاڵى-بەنیازن-لە-کوردستان-سەرمایەگوزارى-بکەن.html https://www.erbilchamber.org/component/k2/item/1578-چەند-کۆمپانیایەکى-ئیتاڵى-بەنیازن-لە-کوردستان-سەرمایەگوزارى-بکەن.html رۆژى 10/5/2011 سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور ێشوازى لە (لەیگی فونتانابونا) قونسولى فەخرى ئیتالیا لە تورکمانستان
رۆژى 10/5/2011 سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور ێشوازى لە (لەیگی فونتانابونا) قونسولى فەخرى ئیتالیا لە تورکمانستان کرد وەک نوێنەرى چەند کۆمپانیایەکى گرنگ و ناودارى ئیتاڵیا کە بە مەبەستى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر دەرفەتەکانى کار و لایەنى یاسایی و میکانیمى کارکردن لە هەرێمى کوردستان سەردانى هەرێمى کوردستانى کردبوو.
لە دانیشتنێکدا جێگرى سەرۆکى ژوور دواى ئەوەى خۆشحاڵى خۆى بە سەردانەکەیان دەربرى وەلامى تەواوى پرسیارەکانى دایەوە سەبارەت بە دەرفەتەکانى کار و یاساى وەبەرهێنان کە لە هەرێمى کوردستان کارى پێدەکرێت هەروەها ئەو بوارانەى کە بۆ ئابوورى کوردستان گرنگن و دەکرێت کۆمپانیا ئیتالیەکان کە تیایاندا شارەزان و بەناوبانگن کارى تێدا بکەن خستەروو، وەک بوارە کشتوکالیەکان و کارە پیشەسازیەکان، هەروەها تەئکیدى لەسەر گرنگیدان بە لایەنى ئارامی و ئئاشناکردنى زیاترى هەرێمى کوردستان بە کۆمپانیاکانى ئیتالیا کە کۆمەلێک تایبەتمەندى خۆى هەیە و بەو تایبەتمەندیانە للەگەڵ بەشەکانى ترى عێراق جیاواى هەیە هەر ئەمانەش هۆکارى گرنگن کە کۆمپانیاى بیانى بتوانن ۆ ربە ئازادى لە هەرێمى کوردستان کاربکەن.
له‌یگی فۆنتانابونا وێراى دەربرینى خۆشحالى و ئاراستەکردنى سوپاس گوارى، باسى لە چەند تاقیکردنەوەیەکى خۆیان کرد لە ولاتى تورکمانستان هەروەها وتى من لەو سەردانەمدا نوێنەرایەتى چەند کۆمپانیایەک دەکەم بۆ کۆکردنەوەى ئەو زانیاریانە و ئاگادارکردنەوەیان بە ئەنجامى سەردانەکەم لە کاتێکدا کە پێشبینى دەکەم ژمارەیەک لەوانە دەرفەتى کارکردنیان هەبێت و ئەم سەردانەش بۆ ئەوان ئەنجامى ئەرێنى هەبێت بۆ وەرگرتنى بریارى کارکردن لە هەرێمى کوردستان لەبەر ئەوەى زۆربەیان ئەو نیازەیان هەیە کە لە هەرێمى کوردستان کاربکەن و هەولى ئەوە دەدەن دەرفەتێک بۆ ئەو مەبەستە بدۆزنەوە.

italy2.jpg
]]>
ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو Wed, 11 May 2011 05:18:00 +0000