بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: شەممە, 31 تشرینی یەکەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org/component/k2/itemlist/date/2009/10/31.feed 2024-05-02T22:55:25+00:00 Joomla! - Open Source Content Management ئەنجوومه‌نى ژوور بەشدارى لە یەکەمین کۆربەندى بازرگانى کۆمارى تورکیا و هەرێمى کوردستانى عێراق دا دەکات 2009-10-31T00:00:00+00:00 2009-10-31T00:00:00+00:00 https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/842-ئەنجوومه‌نى-ژوور-بەشدارى-لە-یەکەمین-کۆربەندى-بازرگانى-کۆمارى-تورکیا-و-هەرێمى-کوردستانى-عێراق-دا-دەکات.html Admin <div class="K2FeedIntroText"></div><div class="K2FeedFullText">ئێوارەى رۆژى هەینى لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدوڵا بە سەرپەرشتى د.عزت على نوێنەرى ئەنجوومەنى وەزیران و بە بەشدارى زافر جاغلیان وەزیرانى کۆمارى تورکیا بۆ کاروبارى بازرگانى و سینان چەلەبى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و کامەران موفتى بەرێوەبەرى گشتى بەرێکردن و هەلسەنگاندن و مۆڵەتدان لە دەستەى وەبەرهێنانى هەرێم و نوێنەرى وەزارەتى دارایى و سەرۆکى یەکێتى بەلێندەرانى تورکیا و بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر سەرۆک و ئەندامانى رێکخراوە بازرگانى و پیشەسازیەکان و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و چەندین کەسایەتى بازرگانى، یەکەمین کۆربەندى بازرگانى تورکى – عێراقى / هەولێر سازکرا، هەر یەک لە بەشداربووانى کۆربەندەکە وتاریان خوێندەوە. دارا جەلیل خەیات بە ناوى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان بەخێرهاتنى وەزیرى بازرگانى تورکیا و شاندى یاوەرى کرد و هاتنى ئەم شاندەى بە گرنگ و ئەو رۆژەى بە رۆژێکى مێژوویى وەسف کرد و تەئکیدى لەسەر رۆڵى ژوورەکان لە نێوان کوردستان و تورکیا کرد و باسى لە هاوکارى کردنى کۆمپانیا تورکیەکان کرد و ئامادەیى خۆى بۆ هەماهەنگى و هاوکارى کردنى زیاتر لەگەل رێکخراوە بازرگانى و پیشەسازیەکانى تورکیا لە هەولێر و لە تورکیا کردەوە. دواتر هەر یەک لە وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و بەشداربووانى کۆربەندەکە ووتەیان دەربارەى کارى دەزگاکان و گرفتە بازرگانیەکان و ئاستەنگەکانى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل و خالە سنوریەکانى دیکەى نێوان هەرێم و تورکیا خرایە روو. زافر جاغلیان مەبەستى سەردنەکەیانى لە چوارچێوەى گرنگیدانى حکومەتى تورکیا بە پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى نێوان عێراق و تورکیا چر کردەوە و کە ئەم سەردانە بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى نێوان عێراق و تورکیا دەگەرێتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندى هەردوولا دەکات. دەربارەى ئەو گرفتانەى کە خرانە روو بەلێنى دا کە دیراسەیان بکەن و هەول بۆ چارەسەرکردنیان بدەن دواى تەواوبوونى وتەکان کۆبونەوەیەکى فراوان بۆ دیدارى گفتوگۆى دووقۆلى لە نێوان شاندى میوان و بازرگانى و پیشەسازانى ئامادەبوو سازکراو ئامادەبووان لەگەل بازرگانانى شاندەکە دەربارەى ئەنجامدانى کارى هاوبەش و پرۆسەى بازرگانى و ئابوورى گفتوگۆیان کرد. </div> <div class="K2FeedIntroText"></div><div class="K2FeedFullText">ئێوارەى رۆژى هەینى لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدوڵا بە سەرپەرشتى د.عزت على نوێنەرى ئەنجوومەنى وەزیران و بە بەشدارى زافر جاغلیان وەزیرانى کۆمارى تورکیا بۆ کاروبارى بازرگانى و سینان چەلەبى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و کامەران موفتى بەرێوەبەرى گشتى بەرێکردن و هەلسەنگاندن و مۆڵەتدان لە دەستەى وەبەرهێنانى هەرێم و نوێنەرى وەزارەتى دارایى و سەرۆکى یەکێتى بەلێندەرانى تورکیا و بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر سەرۆک و ئەندامانى رێکخراوە بازرگانى و پیشەسازیەکان و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و چەندین کەسایەتى بازرگانى، یەکەمین کۆربەندى بازرگانى تورکى – عێراقى / هەولێر سازکرا، هەر یەک لە بەشداربووانى کۆربەندەکە وتاریان خوێندەوە. دارا جەلیل خەیات بە ناوى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان بەخێرهاتنى وەزیرى بازرگانى تورکیا و شاندى یاوەرى کرد و هاتنى ئەم شاندەى بە گرنگ و ئەو رۆژەى بە رۆژێکى مێژوویى وەسف کرد و تەئکیدى لەسەر رۆڵى ژوورەکان لە نێوان کوردستان و تورکیا کرد و باسى لە هاوکارى کردنى کۆمپانیا تورکیەکان کرد و ئامادەیى خۆى بۆ هەماهەنگى و هاوکارى کردنى زیاتر لەگەل رێکخراوە بازرگانى و پیشەسازیەکانى تورکیا لە هەولێر و لە تورکیا کردەوە. دواتر هەر یەک لە وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و بەشداربووانى کۆربەندەکە ووتەیان دەربارەى کارى دەزگاکان و گرفتە بازرگانیەکان و ئاستەنگەکانى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل و خالە سنوریەکانى دیکەى نێوان هەرێم و تورکیا خرایە روو. زافر جاغلیان مەبەستى سەردنەکەیانى لە چوارچێوەى گرنگیدانى حکومەتى تورکیا بە پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى نێوان عێراق و تورکیا چر کردەوە و کە ئەم سەردانە بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى نێوان عێراق و تورکیا دەگەرێتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندى هەردوولا دەکات. دەربارەى ئەو گرفتانەى کە خرانە روو بەلێنى دا کە دیراسەیان بکەن و هەول بۆ چارەسەرکردنیان بدەن دواى تەواوبوونى وتەکان کۆبونەوەیەکى فراوان بۆ دیدارى گفتوگۆى دووقۆلى لە نێوان شاندى میوان و بازرگانى و پیشەسازانى ئامادەبوو سازکراو ئامادەبووان لەگەل بازرگانانى شاندەکە دەربارەى ئەنجامدانى کارى هاوبەش و پرۆسەى بازرگانى و ئابوورى گفتوگۆیان کرد. </div>