بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2009 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 10:41:34 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندى بازرگانى فەرەنسى بەشداربوو لە پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر لە ژوور مێواندارى کران https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/811-شاندى-بازرگانى-فەرەنسى-بەشداربوو-لە-پێشانگاى-نێودەولەتى-هەولێر-لە-ژوور-مێواندارى-کران.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/811-شاندى-بازرگانى-فەرەنسى-بەشداربوو-لە-پێشانگاى-نێودەولەتى-هەولێر-لە-ژوور-مێواندارى-کران.html
ئێوارەى رۆژى دوو شەممە 13/10 بە مەبەستى لە یەکتر نزیک بوونەوە و پەیداکردنى ئاشنایەتى زیاتر لە نێوان بازرگان و پیشەسازانى هەولێر و خاوەن و نوێنەرانى کۆمپانیا فەرەنسیەکان بە ئامادەبوونى فریدریک تیسۆ قونسولى فەرەنسا لە هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى و ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیاکانى هەولێر شاندێکى بازرگانى فەرەنسى کە پێک هاتبوو لە نوێنەرانى کۆمپانیا بەشداربووەکانى پێنجەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر کە لە ماوەى 12-15/10/2009 لە هەولێر بەرێوەدەچێت کۆبونەوەیەکى فراوان لە هۆلى کۆبونەوەکان لە بارەگاى ژوور سازکرا. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە گرنگى پەیوەندى نێوان بازرگان و پیشەسازان کرد و هەولەکانى ژوورى بۆ بەهێزکردنى ئەو پەیوەندیانە شى کردەوە کە بە بەردەوامى هەولى ئەوە دەدەن لەو بوارانە چالاکانە کار بکەن بۆ ئەوەى ئەو ئەرکەى لەسەر شانیانە وەک ژوورى بازرگانى جێبەجێى بکەن و خزمەت بە بازرگانان و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بکەن، هەروەها رۆڵى قونسولى فەرەنساى بەرزنرخاند کە هەمیشە هاوکار بووە بۆ فراوانترکردنى پەیوەندیەکانى هەرێم لەگەل فەرەنسا.. قونسولى فەرەنسا خۆشحالیخۆى دەربرى بۆ سازکردنى کۆبونەوەکە و لە ووتەیەکدا هانى ئامادەبووانى دا بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و پتەوکردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان هەرێم و فەرەنسادا وە هەروەها پشتگیرى و هاوکاری خۆشى بۆ سەرکەوتنى کارەکان دەربرى.. دواتر بوار درا بە ئامادەبوان بۆ پرسیار و گرێدانى کۆبونەوەى دووقۆلى وە بۆ زیاتر رێز لێنان لە کۆمپانیا فەرەنسیە بەشداربووەکان ئامادەبووانى ئەم کۆبونەوەیە دواى کۆتایى هاتن لە لایەن ژوورەوە میواندارى کران.
]]>
هه‌واڵ Wed, 14 Oct 2009 00:00:00 +0000