بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2007 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 09 May 2024 16:36:45 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ژوورى بازرگانى هەولێر لە چاوپێکەوتنێکى راگەیاندنى جیهانیدا:بارگرژى سیاسى تورکیا_عیراق هیچ کاریگەریەکى لە سەر بازرگانى هەرێم نەبووە https://www.erbilchamber.org/component/k2/item/450-ژوورى-بازرگانى-هەولێر-لە-چاوپێکەوتنێکى-راگەیاندنى-جیهانیدابارگرژى-سیاسى-تورکیا_عیراق-هیچ-کاریگەریەکى-لە-سەر-بازرگانى-هەرێم-نەبووە.html https://www.erbilchamber.org/component/k2/item/450-ژوورى-بازرگانى-هەولێر-لە-چاوپێکەوتنێکى-راگەیاندنى-جیهانیدابارگرژى-سیاسى-تورکیا_عیراق-هیچ-کاریگەریەکى-لە-سەر-بازرگانى-هەرێم-نەبووە.html
ڕۆژى چوار شەممە بەروارى 2007/10/24 (تیم بوچەر )پەیامنێرى ڕۆژنامەى (دەیلى تەلەگراف) ى ئەمریکى و(ماتینیاس جێباڤێر)لە ڕۆژنامەى(دێر شپێگل) ى ئەڵمانى و (ژێڤار ئیسپلوسە)لە ڕۆژنامەى (ئێلمۆندۆ)وە دواتریش کەناڵى یەکى تەلەفزیۆنى ڕوسیا لە ژوورى بازرگانى هەولێر چاوپێکەوتنێکیان لە گەڵ ئەندامانى ژوور ساز کرد سەبارەت بەوەى کە ئایا ئەو بارگرژیە سیاسیەى لە نێوان عێراق و تورکیادا هەیە هیچ کاریگەریەکى نەکردۆتە سەر بارى بازرگانى لە هەرێمى کوردستاندا ؟ لە وەڵامدا ئەندامانى ئەنجومەنى ژوورەکەمان ڕایانگەیاند:هەرچەندە ئێمە مێژوویەکمان هەیە لە بازرگانى کردن لە گەڵ تورکیاداو تورکیا خاڵێکى گرنگى بازرگانى هەرێمە، بەڵام ئەگەر ئەو سنورەش دابخرێت ئەوا کارێکى ئەوتۆ ناکاتە سەر بارى بازرگانیمان چونکە ئەوکات ئێمە ئەلتەرناتیڤمان هەیە کە ئەویش وڵاتەکانى عێراق و ئێران و سوریا و چەند وڵاتێکى ترە ، وە ئەو کۆمپانیا تورکیانەى لێرەن کە (480) کۆمپانیان زیاتر لە ئێمە لە کارى بازرگانیدا سود مەندن چونکە ئەوان لێرە کۆمپانیاى وەبەرهێن نین بەڵکو هەندێکیان بە هاوبەشى لە گەڵ کۆمپانیاکانى ئێرەو هەندێکى تریان بە هاوکارى حکومەتى هەرێم کارى ئاوەدان کردنەوە دەکەن،هەر بۆیە سەرەڕاى ئەو بارە سیاسیە ئاڵۆزە تا ئێستا یەک کۆمپانیاى تورکى نەکشاوەتەوە و بەڵکو لەم ماوەیەدا پەیوەندى بازرگانیمان لە گەڵ تورکیا لەوپەڕى باشیدایە هەر لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا وەفدێکى بازرگانیمان بۆ شارى ئەدەنە و وەفدێکى تر کە پێکهاتبوو لە (400) گەورە بازرگان لە هەموو شارەکانى هەرێمى کوردستانەوە بۆ شارى (دیاربەکر) چوون وە پەیوەندیمان لە گەڵ هەموو ژوورە بازرگانیەکانى تورکیادا زۆر باشە......
]]>
ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو Wed, 24 Oct 2007 00:00:00 +0000